یاساكانی لێدانی سزا لە یاریگاكاندا دەگۆڕێت

30/07/2020
فۆتۆ: 

یەكێتی تۆپی پێی لەبارەی جێبەجێكردنی لێدانی سزاوە دوو بریاری نوێی دەركردووە و لێدانیسی سزا لە كاتی هەندێك لە فیڵكردنی یاریزاناندا هەڵدەوەشێتەوە و دەبێتە لێدانی راستەوخۆ.


بەهۆی بوونی كێشەی بەردەوامی ناوبژیوانان لەگەڵ لێدانەكانی سزا لە یاریەكاندا یەكێتی تۆپی پێی جیهان بریاریدا، ئەگەر جێبەجێكاری لێدانی سزا لە كاتی راكردن بۆ سەر تۆپەكە هەوڵبدات راوەستێت و فێڵ لە گۆڵپارێز بكات ئاساییە و رێگە پێدراوە. 

ئەو یەكێتیە راشیگەیاندووە كاتێك یاریزانی جێبەجێكاری لێدانی سزا دەگاتە سەر تۆپەكە بۆی نییە هەوڵبدات فێڵ لە گۆڵپارێز بكات، ئەگەر لەو كاتەدا  هەوڵی فێڵكردنیدا، یارییەكە بەردەوام دەبێت بە هەژماركردنی لێدانی ناڕاستەوخۆ بۆ ئەو تیپەی لێدانی سزای لەسەر گیراوە، جێبەجێكاری لێدانەكەش كارتێكی زەرد وەردەگرێت.