لە ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 25 حاڵەت
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندرا.
                                
  
                               
                                 جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند،   11  لە حاڵەتەکان لە هەرێمی جزیرە و ٣ حاڵەت لە ڕەقە و ٣ حاڵەتیش لە دەیرەزوو تۆمارکراون. 
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم تووشبووەکان جیاکراونەوە و خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە. 
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش دەستەکە    8  حاڵەتی دیکەی ڕاگەیاندبوو، بەمەش  ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستا گەیشتە ٢٥ حاڵەت. 
هاوکات وەزارەتی تەندروستی سوریا هەر ئەمڕۆ   21  حاڵەتی نوێی کۆرۆنا ڕاگەیاند بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان بۆ   738  تووشبوو بەرزبۆوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی لە سوریا گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا ٤١ کەسە. 
ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا لەماوەی ڕابردوو لەو شوێنانە بوو کە کەمترین حاڵەتەکانی کۆرۆنایان تێدا تۆمارکرا بوو بەڵام لەم کۆتاییانەدا چەندین حاڵەت تۆمارکرا، ئەوەش ترسی لای ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سوریا دروستکردووە کە پەتاکە بە فراوانی بڵاوببێتەوە. 
 
                            
                             
 |