عێراق: بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا كارتی فشارمان بەدەستەوەیە

31/07/2020
کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە و فوڕات زیانی زۆری بەعێراق گەیاندووە
فۆتۆ: 

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئاشكرایكرد، بەم نزیكانە كۆبوونەوەك لە نێوان و عێراق و توركیادا سازدەكرێت بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئاو .

مەهدی ڕەشید وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ئاشكرایكرد، وەزارەتەكەی سورە لەسەر گرتەبەری ڕێوشوێنی تایبەت سەبارەت بە یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئاو، بۆ ئەو مەبەستەش بەم نزیكانە كۆبوونەوەیەك لە نێوان توركیا و عێراق ساز دەكرێت بۆ گفتوگۆكردن و یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسییە .

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ئاشكرایكرد، عێراق كارتی فشاری زۆر بەهێزی بەدەستەوەیە، كە بتوانێت لەگەڵ لایەنی توركیدا بگاتە ئەنجام .

ئاماژەی بەوەشكرد، متمانەیان بەوە هەیە كە گفتوگۆكان ئەنجامی ئەرێنیان هەبێت، بە تایبەت دوای ئەوەی دۆسیەكە بەدەستی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە، نەك تەنها وەزارەتەكەی، هەروەك چۆن توركیا و سوریا ئەو دۆسیەیە لە دەستی سەرۆك كۆماردایە لە هەردوو وڵات .

لە كۆتایی وتەكانیدا وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق دووپاتیكردووە، كارتی فشاری زۆر بەهێزیان بەدەستەوەیە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنی توركیدا سەبارەت بە بەشە ئاوی خۆیان، بەڵام لەئێستادا ئەو كارتە فشارانە ئاشكرا ناكەن، دڵنیایی خۆشی نیشاندا كە گفتوگۆكان ئەنجامی ئەرێنیان دەبێت .