لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بومەلەرزەیەك ڕویدا

01/08/2020
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ بومەلەرزەیەك لە سنوری گەرمیان ڕویداوە .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كەشناسی هەرێمی كوردستان بولەرزەكە لە كاتیژمێر 11:37 خولەكی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان لە دووری 39 كیلۆمەتری قەزای خانەقین و 39 كیلۆمەتری قەزای كفری ڕویداوە .

وەك لەرٍاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، گوڕی بومەلەرزەكە 3.7 پلە بووە لەسەر پێوەری ڕیختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتری ناوچەكە ڕوویداوە و هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە .