یانەی زاخۆ هێرشبەرێكی بەرازیلی گواستەوە ریزەكانی

01/08/2020
فۆتۆ: 

یانەی زاخۆ هێرشبەرێكی بەرازیلی گواستەوە ریزەكانی و بەوەش پێكهاتەی هێڵی هێرشبردنی یانەكەی رێكخست.


یانەی زاخۆ رایگەیاند، گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ یاریزانێكی بەرازیلی بە ناوی رینكۆن دی رۆگا واژۆ كردووە و بەوەش هێڵی هێرشبەری یانەكەی رێكخستووە.  

یانەكە ئەو یاریزانە كە لە دایك بووی ساڵی 1994 بە ئامانجی بەشداریكردنێكی بەهێزی یانەكەی لە خولی عێراقی گواستووەتەوە، یاریزانەكە لە یانەی كابوڤرینسی بەرازیلی كردڕاوە.