تەندروستی عێراق: 70.5%ی تووشبووانی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

01/08/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 95 تووشبووی نوێ تۆماركراوە و 64 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا 13 هەزار و 791 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 95 تووشبووی نوێ تۆماركراوە. 

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتەكە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 841 كەس چاكبوونەتەوە و 64 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون. 

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە لەو كاتەوەی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە كۆی پشكنینەكان تا ئیستا گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 14 هەزار و 760 پشكنین و لە ئەنجامدا 126 هەزار و 704 كەس تووش بوونیان بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە. 

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە تا ئێستا 89 هەزار و 275 كەس چاكبوونەتەوە كە دەكاتە رێژەی 70.5%ی كۆی تووشبووان، تا ئێستاش چوار هەزار و 805 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و لە نێو ئەو نەخۆشانەی لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە 463 كەس لەژێر چاودێری چڕدان.