ئەو گەنجەی لە ئاوی دوكان خنكا تەرمەكەی دۆزرایەوە

01/08/2020
فۆتۆ: 

قائیمقامی قەزای دوكان رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ لە ئاوی دوكاندا خنكا كەمێك لەمەوبەر تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ كاتژمێر6 گەنجێكی تەمەن 29 ساڵە و ئامێری جێت سكیلی پێبووە و لە ئاوی دوكاندا وەرزشی كردووە، كەوتووەتە ناو ئاوەكەوە و خنكاوە.

ناوبراو راشیگەیاند هەرچەندە بەهۆی زۆری و بەهێزی ئاوەكە تەرمەكەی لە سەرەتاوە نەدۆزرایەوە بەڵام دوای گرتنەوەی ئاوی دوكان تەرمی ئەو گەنجە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە دۆزرایەوە.