بۆ یەکەمجار لە دهۆک دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

02/08/2020
فۆتۆ: 

بۆ یەکەم جار لە پارێزگاى دهۆک دوو کەس کە هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرنا بوون گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی دهۆک بڵاویکردەوە، دوواى تووشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرنا دووکەس لە نەخۆشخانەى ئاکرێ گیانیان لەدەستدا.

 ئەوو دوو کەسەى گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لە (60 بۆ 66) ساڵیدان، یەکێکیان هاوڵاتیەکى کاسبکارە و ئەوى دیکەشیان پاسەوانە، دواى ئەوەى چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە ماونەتەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە پارێزگای دهۆک357  کەسی تووشبووی کۆرۆنا چارەسەرکراون و لەئێستادا ١٥٤کەس لەنەخۆشخانە ماونەتەوە.