کێشەی عەرەبە هاوردەکانی خوارووی کەرکوک چارەسەر دەکرێت
ئەندامێکى فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دواى ئەوەى ئەمڕۆ سەردانى گونده‌کانی جه‌مبور یەک و جه‌مبور دوویان له ناوچەکانی حه‌فته‌غار و هێزە ئەمنییەکانکردوە، بەڵێنیاندا عەرەبە هاوردەکان ناوچەکە چۆڵبکەن تا ئەو کاتەی کێشەکە چارەسەر دەکەن.
جەمال شکور، لەهەژماری تایەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە "به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌کان و ده‌رکردنیان له سنوره‌که گه‌یشتونەتە گونده‌کانی جه‌مبور یەک و جه‌مبور دوو له ناوچەی حه‌فته‌غار و قولی ته‌په ".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزه ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که به‌ڵێنیاندا هه‌ر ئێستا ناوچه‌که له عه‌ره‌به هاورده‌کان چۆڵ بکرێت، تا ئه‌و کاته‌ی کێشه‌که به یاسا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت .
ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ گرژیی و ئاڵۆزی لە نێوان گوندنشینەکان و عەرەبە هاوردەکان لە گوندی حەفتەغار لە کەرکوک دروستبوو، دوای ئەوەی نزیکەی 30 خێزانی عەرەب هەوڵیاندا بۆ دەستبەسەردارگرتنی چەند گوندێکی سنوری دووز خورماتوو.
|