کێشەی هاتنی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بۆ داقوق چارەسەردەکرێت

02/08/2020
فۆتۆ: 

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ و سەعد حەربییه فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکەوە کرد و داوای روونکردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو کیشەیەی کرد کە لەسنوری داقوق بەهۆی هاتنی ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەب بۆ گوندەکای ئەو ناوچەیە دروست بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد، لپەیوندسکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکی راگەیاند، " بارودۆخی ناوچەکانی ماددەی سەدوچل ناجێگرە و نابێت لەم کاتەدا کارێک بکرێت بارودۆخەکە زیاتر تێک بچێت، بۆیە پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی هاتوونەتە ناوچەکە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان".

لەلایەن، خۆیانەوە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و سەعد حەربییە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو رووداوە شتێکی نایاساییە و بەڵێنیان بە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا کە بە زوترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و ئەو هاوڵاتیە عەرەبانەی کە هاتوونەتە ناوچەکەش بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان .

هەر دوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ، ئەو هاوڵاتیە عەرەبانەی هاتبوونە ناوچەکە گەڕێنرانەوە شوێنەکانی خۆیان و ئەو کەسانەش کە دەستگیر کرابوون ئازادکران.

لەڕاگەسەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ھەمانکاتدا ھەریەک لە دکتۆر ناسر ھەرکی بڕیاردەری لێژنەی ئاسایش و بەرگری و دیلان غەفور پەرلەمانتاری کەرکووک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردووام لەسەر ھێڵ بوون و ھاوکاربواب بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٨/٢ ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەبی هاوردە، چوونە سنوری گوندەکانی دەورەبەری داقوق بە مەبەستی نیشتەجێ بوونیان لەو ناوچەیە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە لە دژی ئەو کارە دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و رێگریان لێکردن کە لە گوندەکانیان جێگیر بکرێن.