لە ساڵڕۆژى هێرشی سوپای عێراق و داگیرکردنی کوەیتدا

02/08/2020
فۆتۆ: 

رۆژی 2ی تەمموزی 1990 سەدام حسێن لەگەڵ فەرماندەکانی پاسەوانی کۆماری کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەوکاتەی عێراق بە توڕەیەوە قسەی لەسەر رفتاری کوەیت کرد بەرامبەر بە عێراق و وتی کوەیتییەکان نرخی نەوتیان هەرزانکردووە دەستدرێژی دەکەنە سەر سەروەری عێراق لە کۆتایی قسەکانیشدا روو لە بەشداربووان وتی ئامادەن هەموان پێکەوە وتیان بەڵێ دوو هەفتە دواتر هێزێکی زۆری پاسەوانی کۆماری جوڵێندران بۆ بیابانەکانی باشور وابڵاوکرایەوە بۆ مەشقە بەڵام مانگێک دواتر چونە ناوە کوەیتەوە دەنگی سروشتی هێرشەکە کاتژمێر دوو نیوی بەرەبەیان دەستی پێکرد چوار فرقەی پاسەوانی کۆماری بەشداربوون حامورابی، مەدینەی منەوەرە، تەوەکەل عەلەڵا و فاو سەدام راستەوخۆ سەرپەرشتی جەنگەکەی دەکرد .

لە ماوەی 24 کاتژمێردا زۆربەی شوێنە سەرەکییەکانی کوەیت گیران دەنگی سروشتی فەریق روکن نزار خەزرەجی سوپاسالاری عێراق لەوکاتەدا لە کتێبی"دفاتر الحاچر والماچی" دا باسی لەوەکردووە ئەو لە موسڵ بووە لەلایەن عەبدولجەبار شنشل وەزیری بەرگری ئەوکاتەوە تەلەفۆنی بۆ کراوە، کە کوەیت گیراوە ئاگادارنەبووە بەمانایەکی دیکە، سەدام بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیری بەرگری و سوپا سالار بڕیارەکەیداوە و جێبەجێی کردووە.

 هەر بەپێی گێڕانەوەکەی نزار خەزرەجی چوار رۆژ دواتر سەدام حسێنیان بینیووە و بەپێکەنینەوە وتویەتی لەبەر حاڵەتی ئەمنی نەیویستووە ئەوان ئاگاداربکاتەوە دەنگی سروشتی سەدام هێرشەکە کاردانەوەی توندی رایگشتی جیهانی لێکەوتەوە هەر ئەو رۆژە لەسەر داوای کوەیت و ئەمریکا ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری ژمارە 660ی دەرکرد داوای کشانەوەی عێراقی کرد سەدام رەتیکردەوە مەرجی کشانەوەی ئەمریکای لە کەنداو و  دەستبەرداربوونی ئیسرائیلی لە قودس وەک خستەڕوو.

ئەمریکاش رازی نەبووێ بۆیە ئامادەکارییەکان بۆ دەرکردنی  عێراق بە هێزی سەربازی دەستی پێکرد دەنگی سروشتی سەربازی چەند رۆژێک دوای هێرشەکەی عێراق ئەمریکا و سعودییە لەسەر بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازی رێککەوتن هاوپەیمانی بۆ دەرکردنی عێراق پێکهات 34 وڵاتی لەخۆگرتبوو.

750 هەزار سەرباز کۆکرانەوە جەنەراڵ سکۆرشۆف فەرماندەی دەکرد 74 لەسەدای هێزەکە لە سوپای ئەمریکابوو، دیارترین ئەو وڵاتانەی بەشداربوون :

ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، سوریا، میسر، سعودییە، قەتەر، بەحرەین و ئیمارات.

نزار خەزرەجی هەر لە بیرەوەرییەکانیدا وتویەتی لەگەڵ ئامادەکارییەکاندا بۆ دەرکردنی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی 1990 دا سەدام داوای لێکردووە بە راپۆرتێک بەرچاوڕونیبداتێ کە دەتوانن ڕووبەڕووی ئەمریکا ببنەوە ئەویش ئەوەی بۆ سەلماندووە کە ناتوانن و شکست دەهێنن بۆیە سەدام توڕە بووە و وتویەتی "فەریق نزار بڵێ شەڕناکەم و تەواو" رۆژێک دواتریش لە پۆستەکەی  دورخراوەتەوە گەردەلولی بیابان پێنج مانگ و 14 رۆژ دوای هێرشەکەی عێراق یەکەم هێرشی هاوپەیمانی بەناوی گەردەلولی بیابان دژ بە عێراق دەستیپێکرد هێزی سەربازی هاوپەیمانان هەزاران هێرشیان کردەسەر سوپای عێراق هەزار و 820 فرۆکەی جەنگی بەشداری جەنگەکەیان کرد.

لەو ماوەیەدا 109,867هێرشیان کردەسەر سوپای عێراق ماوەی 43 رۆژ جەنگەکە بەردەوام بوو نزیکەی 35,000 سەربازی عێراقی کوژران زیاتر لە 40,000 سەرباز بەدیلگیران یان هەڵهاتن 344 سەربازی هاوپەیمانانیش کوژران هەڵگەڕانەوەی جەنگ رۆژی 15 هەمینی جەنگەکە کە هەمووان چاوەڕوانی شکانی سوپای عێراقیان دەکرد لەپڕ سوپای عێراق چووە ناو سعودییەوە شاری خەفاجی گەمارۆدا هێرشەکەی لەلایەن فەیلەقی سێهەمەوە جێبەجێکرا هاوپەیمانانی توشی شۆک کرد پلانەکە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر و سەربازی داڕێژرابوو بەبێ پشتگیری ئاسمانی، هێزی پشتیوان و تۆپخانەوە جێبەجێکرا کە بەبڕوای شارەزایانی سەربازی ئەگەر هێزەکە پاڵپشتی هەبوایە هاوکێشەی جەنگەکەی بە تەواوەتی دەگۆڕی و دەقاودەق ئەو پەندە عەرەبییە جێبەجێکرا کە دەڵێت "هێرش باشترین کەرەستەی بەرگرییە" فەریق ڕوکن سەڵاح عەبود فەرماندەی فەیلەقی سێ لە کتێبی"ام المعارک.. الحقیقە فی الارچ"دا باسی لەوەکردووە".

هێرشەکە لەسەر داوای سەدام حسێن بووە بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر هێزەکانی عێراق هەروەها شاری خەفاجی دەوڵەمەندە بە نەوت وسەرچاوەی سروشتی، پاڵاوگەی ئاو و بارەگای تەلەفزیۆنی تێدا بووەلەم شەڕەدا 44 سەربازی هاوپەیمانان و 400 سەربازی عێراقی تێدا کوژرانئەزمونێکی نوێی جەنگی بۆ سوپای عێراق تۆمارکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوو دەنگی سروشتی رۆژی 27ی شوباتی 1991 عێراق بە شکستێکی گەورەوە سنوری کوەیتی جێهێشت کشانەوەکە کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە لە بەسرەوە خۆپیشاندانی جەماوەری دەستی پێکرد کە لە ئەدەبیاتی شیعەکانی عێراقدا بە شۆڕشی شەعبانییە ناسراوە و زۆربەی پارێزگاکان کەوتەدەست چەکدارانی شیعە،لە کوردستانیش راپەڕین لە بەهاری 1991 دەستی پێکرد دەنگی سروشتی ڕاپەڕین گرتنی کوەیت خاڵێکی وەرچەرخانی کاریگەربوو لە مێژووی ناوچەکەدا، ئەمریکای بە تەواوەتی پەلکێشی ناوچەکە کرد سەرەتای کۆتایشی بۆ سەدام حسێن دانا عێراقیشی خستە ژێربارێکی گرانەوە کە ساڵانێکی زۆر توشی گرانی و گەمارۆی کردەوە و باجەکەشی تەنها خەڵکی فەقیر و هەژاران دایان.