بەڕێوەبەرى تاقیگەى عەلى ناجى: لەرۆژانی جەژندا پشکنینمان بۆ 759 کەس کردووە

03/08/2020
سەرخێڵ ئاراز بەڕێوەبەرى تاقیگەى عەلى ناجى لەسلێمانى
فۆتۆ: فۆتۆ: هۆشمەند فەلاح
سلێمانی

بەڕێوەبەرى تاقیگەى عەلى ناجى لەسلێمانى رایگەیاند، لە رۆژانى جەژندا 759 هاوڵاتى سەردانى تاقیگەکەیان کردووە، بەمەبەستى ئەنجامدانى پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا .

د. سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوەبەرى تاقیگەى عەلى ناجى لەسلێمانى، بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە رۆژانى جەژندا هاوشێوەى رۆژانى ئاسایى تاقیگەکە کراوە بووە بۆ ئەنجامدانى پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 ئەوەشی خستەڕوو، لە یەکەم رۆژى جەژنەوە تاوەکو ئەمڕۆ 759 هاوڵاتى سەردانى تاقیگەکەیان کردووە، لەوانەش بەشێکى زۆریان ئەو هاوڵاتیانە بوون کە چاکبوونەتەوە و نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە .

ئاماژەى بەوەشکرد، بۆ پشکنینى دڵنیایی، سوودیان لەو کیتانە وەرگرتووە کە لەلایەن دەزگاى مرۆى مام بۆیاندابینکراوە، کە زیاتر لە چوار هەزار کیت بوو.

بەڕێوەبەرى تاقیگەى عەلى ناجى لەسلێمانى راشیگەیاند، رێژەى چاکبوونەوە زۆر زیادى کردووە بەبەراورد بە تووشبوونى نوێ.