گەشتیارێک لە رووباری باڵەکایەتیدا خنکا

03/08/2020
رووباری باڵەکایەتی
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، گەشتیارێک لە رووباری باڵەکایەتیدا خنکاوە.

بەیار باڵەکی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی٨ی٢٠٢، گەشتیارێکی کوردی خەڵکی کەرکوک لە رووباری باڵەکایەتیدا خنکاوە.

ئاشکراشیکرد، ناوی ئەو گەشتیارە محەمەد نورەدین و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ بووە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران راشیگەیاند، ئەو هاوڵاتیە بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی باڵەکایەتی کردووە و بەهۆی ناشارەزایی لە رووبارەکەدا خنکاوە.