لە بۆردومانێكدا لەسوریا 15 چەكداری عێراق كوژران
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەیەكی جەنگی نەناسراو لە ناوچەی ئەلبو كەمالی رۆژئاوای سوریا 15 چەكداری گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران كوژران .
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی روانگەی سوریا، 15 چەكداریی گروپەكانی نزیك لە ئێران كە سەرجەمیان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بون لەئەنجامی بۆردومانێكدا كوژراون .
باس لەوەشكراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك فرۆكەی نەناسراو بۆردومانەكەیان لەبنكەی ئیمام عەلی لەسەرەتای ناوچەی ئەلبوكەمالی سنوری دێرەزوری رۆژئاوای سوریا ئەنجامدراوە، لەرێگەی ئۆتۆمبێلی سەربازیشەوە كوژراو و بریندارەكان رەوانەی ناو خاكی عێراق كراون .
|