بومەلەرزەیەك لە موسڵ روویدا

04/08/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، شەوی رابردو بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.5 پلە رێختەر لە باكوری رۆژئاوای شاری موسڵ رویداوە و لەلایەن هاوڵاتیانیشەوە هەستی پێكراوە .

بە بەشی بومەلەرزەزانی دەستەی گشتی كەشناسی كە سەر بەوەزارەتی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:48:18 چركەی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك لە باكوری رۆژئاوای موسڵ بە گوڕ رویداوە .

ئەوەشی خستوەتەڕو، گوڕی بومەلەرزەكە 3.5 پلە رێختەر بوە، 37 كیلۆمەتر لە باكوری رۆژئاوای موسڵەوە دوربوە، لەلایەن هاوڵاتیانیشەوە هەستی پێكراوە .