مەلا كرێكار دواین زانیاری لەسەر رەوشی خۆی لە زیندان ئاشكرادەكات

04/08/2020
فۆتۆ: 

مەلا كرێكار لە زیندانێكی ئیتاڵیاوە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ خێزانەكەی ئەنجامدەدات و دەڵێت هیچ كێشەیەكی نیە و بڕیاریشە هەفتانە پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە بكات.

پێگەی دووربینی نزیك لە مەلا كرێكار، رایگەیاند، رۆژی سێی ئەم مانگە مەلا كرێكار دوورگەی سیسیلیە/صقلیە پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ خێزانەكەی ئەنجامداوە و لە بارودۆخی تەندروستی و ژیانی خۆی ئاگاداری كردوونەتەوە. 

كرێكار لەو پەیوەندیەیدا لەگەڵ خێزانەكەی ئاماژەی بەوە كردووە "سوپاس بۆ خوا تەندروستی و خەو و خواردنی باشە و هیچ كێشەی نییە" وا بڕیایشە لەمەودا هەفتەی یەك جار تەلەفۆنیان بۆ بكات و لە بارودۆخی خۆی ئاگاداریان بكاتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە لە 15ی تەمووزی 2019 كرێكار بە بێ ئامادەبوونی خۆی بە 12 ساڵ زیندانیكردن لەلایەن دادگای بوڵزانۆ لە ئیتاڵیا سزادرا، دوای ئەوەی لە 26ی ئادارەوە رادەستی ئیتاڵیا كراوە، لەو دادگاییەدا جگە لە كرێكار نۆ كەسی دیكەش سزا دراون كە ئەوان بە 6 ساڵ تا 9 ساڵ زیندانی كردن بووە. 

دوای یەك ساڵیش لە دەركردنی بڕیاری دادگا لە رۆژی 15ی تەمووزدا جارێكی دیكە سزاكەیان بەسەردا سەپێندرایەوە، دوێنێش یەكەم پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ كەسوكاری ئەنجامادوە.