لەفەڕەنسا هۆشداری درا لە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا

04/08/2020
ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا ١٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە
فۆتۆ: 

ئەنجومەنی زانستی فەڕەنسای تایبەت بە چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هۆشداریدا لە هاتنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە فەڕەنسا، لە چەند مانگی داهاتوودا.

ئەنجومەنەکە لەسەر هەڵسەنگاندنێکی حکومەتی وڵاتەکەی، ئاماژەی کردووە بە بایەخی ڕۆڵی هاوڵاتیان لە دوورخستنەوەی ئەو مەترسیە و کۆنترۆڵکردنی.

ئەنجومەنی زانستی فەڕەنسا ڕاشیگەیاندووە، ڤایرۆسەکە لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار و چالاک بڵاودەبۆوە، بە تایبەت کاتێک هاوڵاتیان دەستبەرداری ڕێوشوێنە پێویستەکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و کۆتوبەندە پەیڕەوکراوەکان بوون.

هۆشداری ئەوەشی داوە لە گەڕانەوەی ڤایرۆسەکە لە پایزی ئەمساڵ بە پلەیەکی بەرزتر.

ئەو هۆشداریەی ئەنجومەنی زانستی فەڕەنسا لەکاتێکدایە، داتا فەرمییەکانی تەندروستی ئەو وڵاتە دەریدەخەن، لە مانگی رابردوەوە ژمارەی نەخۆشەکان  لە یەکەی چاودێری ورد زیاتربوون.

ئەو هۆشداریەی ئەنجومەنی زانستی فەڕەنسا لە کاتێکدایە، تا ئێستا ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا ١٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەوکەسانەش کەبەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەس.