بەردەڕەش.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
بەردەڕەش.. لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
فۆتۆ: فۆتۆ: هاتووچۆی دهۆک
دهۆک
لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای بەردەڕەش، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پاریزگای دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، کاتژمێر ٤:٤٥ ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی٨ی٢٠٢٠، لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی کەڵەکچی، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی رووداوەکە کەسیک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی تریش برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پاریزگای دهۆک راشیگەیاند، ڕووداوەکە لەجۆری پێکدادان بووە لەنیوان دوو ئۆتۆمبێلدا کە یەکیکیان لەجۆری پیکاب بووە و ئەوەی تریش لە جۆری ئاڤیۆ تایبەت بووە .
|