گواردیۆلا: بۆ یاری بەرامبەر ریاڵ ئامادەین

06/08/2020
فۆتۆ: 

راهێنەری مانچستەر سیتی رایگەیاند، یاری گەڕانەوەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە یاری چوون جیاواز دەبێت دەشڵێت من هەر هاندەری بەرشەلۆنەم.

پیپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچستەر سیتی، پێش یاری گەڕانەوەی یانەكەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگ دەبێت لە یانەكانی وەك ڕیاڵ مەدرید ببەیتەوە. 

ئەو راهێنەرە ئاماژەی بەوەشكرد كە بۆ یاریەكە ئامادەن و هەستەكەن ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن دەشڵێت "ڕوبەڕووی ڕیاڵ ببینەوە یان نا من هەر هاندەری بەرشەلۆنەم".

ئەو ئاماژە بەوەشدەكات : ئەگەر بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە یاری بكەین بەدڵنیاییەوە هەوڵی بردنەوە دەدەم لە پێناوی یانەكەم و یاریزانەكاندا.

گواردیۆلا لە بارەی گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاكان دەڵێت "هەموومان هاندەرانمان لەدەستداوە، بەڵام دەبێت گەڕانەوەیان لە كاتێكی پارێزراودا بێت، بەلای منەوە گرنگترین شت گەڕانەوەی منداڵانە بۆ خوێندنگاكانیان". 

وا بڕیارە سبەی شەو كاتژمێر 10ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان هەریەكە لە یانەی ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتحادی یانە ئینگلیزیەكە روبەڕووی یەكتری دەبنەوە، لە یاری چووندا یانەی مانچستەر یاریەكەی بردووەتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ.