تۆپخانەكانی توركیا سنوری برادۆست بۆردومان دەكەن

07/08/2020
فۆتۆ: 

كەمێك لەمەوبەر تۆپخانەكانی توركیا لەسنووری برادۆست تۆپبارانی چەند گوندێكی سنورەكەیان كرد و بەهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەكە بەربوو.

پەیامنێری ژیان لە سۆران رایگەیاند، بۆردومانەكەی توركیا هەریەكە لە گوندی شو گوندی هەلكێڕا و گەلی ڕەشی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاگر لەپوش وپاوانی گوندەكە بەربووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە توركیا ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەسنووری برادۆست جموجۆلی سەربازی زیاتر كردووە  دوێنی ئێوارە 22 ئۆتۆمبێلی سەربازی كەپێك هاتبوون لە تانك و زریپۆش ودەبابە و ژمارەیەكی زۆری سەرباز بۆ سنورەكە رەوانەكراون.