لە زاخۆ فرۆكەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

08/08/2020
وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ لەلایەن فرۆکەکانی تورکیا کرایە ئامانج فۆتۆ: نزار مەجید
فۆتۆ: 

لە كۆمەڵگەی بێرسف، سەر بە ناحیەی دەركار لە سنوری قەزای زاخۆ ، فرۆكە جەنگیەكانی توركیا ئۆتۆمبێلیكیان كردە ئامانج.

پەیامنێری ژیان رایگەیاند ئەو بۆردومانە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەكی سڤیلی كردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە. 

ئەوەشی راگەیاند، دوای ئەو بۆردومانە سوپای توركیا هێرشی زەمینی دەستپێكردووە بۆ سەر گوندەكانی ئەو ناحیەیە لە ئێستادا شەرێكی چڕ لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا بەردەوامە. 

بۆردومانی ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتیە لە نزیك بەنداوی بوسەلی سەر بە كۆمەڵگەی بێرسف بووە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە  ئاگرێكی گەورە  كەوتووەتەوە و پوش و پاوانی گوندەكانی بانكێ و ئەڤله و پیربلا كەتووە. 

لەماوەیی كەمتر لە مانگێكی رابردوودا فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا لە سنوری پارێزگای دهۆك سێ ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتیانی سڤیل بۆرومانكراوە لە ئەنجامدا دوو گەنج شەھیدبوون.