یۆڤێنتۆس ماوریزیۆ ساری لە پۆستی راهێنەرایەتی دوورخستەوە

08/08/2020
ماوریزۆ ساری را‌هێنەری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆس
فۆتۆ: ئەرشیڤ
رۆما

پاش دۆڕاندنیان لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ، یانەى یۆڤێنتۆس ئیتاڵی بەفەرمی ماوریزۆ ساری لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپەکە دوورخستەوە.

سەرەراى ئەوەى لە یارییەکەی شەوی رابردوو، یوڤی دوو بە یەک لە لیۆنی بردەوە، بەڵام بە ئەنجامی چوون و هاتن یۆڤێنتۆس ماڵئاوایی لە چامپیۆنز لیگ کرد .

دوابەدوای یارییەکەش، ئیدارەى یۆڤێنتۆس کۆبوونەوەیەکی لەسەر داهاتووی ساری راهێنەر کرد و دواجار لە پۆستی راهێنەراتی دووریخستەوە .

لە ئێستادا ئیدارەى یۆڤێنتۆس بەدواى راهێنەرێکی گونجاودا دەگەرێن بۆ جێگرەوەی ساری .

لە یەکەم وەرزیدا ساری وەک راهێنەری یۆڤێنتۆس نازناوی جامی سوپەری ئیتالیا و جامی ئیتاڵیای لەدەستدا و لە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگیش دەرکران.