سێ یاریزانی یانەی باسکەی زاخۆ بەشداری لە خۆلی ئێن بی ئەی دەکەن

08/08/2020
سێ یاریزانی یانەی باسکەی زاخۆ بەشداری لە خۆلی ئێن بی ئەی دەکەن
فۆتۆ: 
دهۆک

سێ یاریزانی یانەی باسکەی تازەپێگەیشتوانی قەزای زاخۆ بەشداری لە خۆلی ئێن بی ئەی ئەمریکا دەکەن.

بەهۆی سەرھەڵدانی ڤایروسی  کوڕونا و بڵاوبوونەوەی بە سەرتاسەری جیهاندا، کومپانیایەکی سەر بە خولی باسکەی (NBA ) ئەمریکی ، خولێکی باسکەی بەشێوەی ئونلاین بۆ یاریزانانی تازەپێگەیشتوانی لەدایکبووی  ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ دەکاتەوە و سێ یاریزانی یانەی باسکەی تازەپێگەیشتوانی زاخۆش بەشداردەبن.

ھوشیار دۆبانکی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، لە ١٥ ئەم مانگە خولێکی باسکەی ئونلاین بۆ یاریزانە تازەپێگەیشتوەکان، لەلایەن کومپانیایەکی سەر بەخولی ئێن بی ئەی ئەمریکی دەکرێتەوە و سێ یاریزانی تیمی باسکەی تازەپێگەیشتوانی زاخۆش بەشداری خولەکە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم یاریزانانە زۆر لێھاتوون و ئامادەکاری باشیانکردووە و رکابەری  بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە دەکەن.

یاریزانەکان پێکدێن لە هەر یەک لە زنار ھۆشیار لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦، بیرھات جەمال لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ و  ژیھات جەمال لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٩.