ژمارەی مردن بە کۆرۆنا لەئەمریکا زیاتر لە٢٥%ی هەموو جیهانە

09/08/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ژمارەی تووشبوان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٥ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش زیاترە لە ٢٥%ی هەموو ئەوانەی لە جیهان بە پەتاکە مردوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان تا ڕۆژی یەکشەممە ژمارەی تووشبوان بە پەتاکە گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و٦٠٠ هەزار و ٤٧٤ کەس.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، تا ئەمڕۆ ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٦١ هەزار و ٩٦٤ کەس، کە دەکاتە نزیکەی لە ٢٥%ی هەموو ئەو کەسانەی کەلەسەر ئاستی جیهان گیانیان لەدەستداوە بەهۆی پەتاکەوە.

دوای تێپەڕبوونی ١٩٨ ڕۆژ لەتۆمارکردنی یەکەم تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا، هێشتا لە لوتکەی لیستەکەدا بە جیاوازییەکی زۆرەوە لەسەر ئاستی جیهان.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئابوری ئەمریکا گورزێکی کاریگەریی بەرکەوتوو، بەشێوەیەک ڕێژەی بێکاری لە ٣.٥%وە بەرزبۆوە بۆ ١٤.٧%، بەڵام لە ئێستادا دابەزیوە بۆ ١٠.٢% .

بەهۆی ئەو دۆخەشەوە لە ئێستاداهەر کەسێکی بێکار لەئەمریکا هەفتانە ٤٠٠ دۆلار وەردەگرێت.