نادین نەجیم ئەکتەری لوبنانی بڕیاریدا وڵاتەکەی جێبهێڵێت

10/08/2020
نادین نەسیب نەجیم ئەکتەری لوبنانی بڕیاریدا وڵاتەکەی جێبهێڵێت
فۆتۆ: 

نادین نەسیب نەجیم ئەکتەری لوبنانی دوای ئەوەی لە تەقینەوەی بەیروتدا بریندار بوو، بڕیاریدا وڵاتەکەی جێبهێڵێت و وەک خۆی دەڵێت دەچێتە شوێنێک گەل ڕێزی هەبێت و ترسی تیا نەبێت.

نادین لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بڕیاریداوە لوبنان جێبهێڵێت و لەوڵاتێک بژی کە گەل ڕێزی لی بگیرێت و دەسەڵاتدارەکانی ترس و مردن نەبەخشنەوە، چونکە ئەوان لە وڵاتی خۆیان خەریکە بەزیندووی زیندەبەچاڵ دەکرێن.

لە تویتێکی دیکەشدا ترس و نیگەرانی خۆی دەربڕیوە، دەربارەی قوربانیانی تەقینەوەکە و وتوویەتی "ئەمجارەش خوا تەمەنێکی نوێی پێ بەخشیمەوە".

ڕوداوەکەشی بە زۆر ترسناک و قێزەون ناوبردووە و ناچار بووە ٢٢ نهۆم بە قادرمە لە ماڵەکەی و بەپێی پەتی و خوێنبەربوونەوە بێتەخوارەوە.

باسی لەوەشکردووە، وێرانکاری و خوێن لە هەموو شوێن بووە و کاتێک گەیشتووەتە نزیکترین نەخۆشخانە، لەبەری زۆری بریندار و قوربانییەکان هیچ چارەسەرێکی بۆ نەکراوە، بۆیە ناچار چووەتە نەخۆشخانەیەکی دیکە و ماوەی شەش کاتژمێر لەژێر نەشتەرگەریدا ماوەتەوە و ڕوداوەکەشی وەک تەقینی بۆمبی ئەتۆمی ناوبردووە.

ئەو کەسانەی تویتەکەی نادینیان بینووە، جگە لەوەی هاوسۆزی خۆیان بۆ دەربڕیووە، ناحەقیشیان نەگرتووە کە بڕیاری جێهێشتنی وڵاتەکەی داوە.

هەندێکێشی پێیان باش نەبووە، کە لەم دۆخە قورسەدا وڵاتەکەی جێبهێڵێت.