بەڤیدیۆ... هێزێکی پاسەوانی سنوری عێراق ڕەوانەی برادۆستکرا

11/08/2020
فۆتۆ: 

هێزێکی َزێزێكی پاسەوانی سنوری عێراق بە مەبەستی جێگیرکردنی ڕەوانەی سنوری برادۆست کرا.

پەیامنێری ژیان رایگەیاند: ئەو هێزە بەرەو گەروی سنگان لەسنوری بەڕ زین بەڕێكەوتووە لەسنوری برادۆست و چەكی جۆراو جۆریشیان پێیە. 

ئەوەشی راگەیان ئەو ناوچەیەی هێزەكەی بۆ بەڕێ دەكرێت شوێنكی ستراتیژیە كە رێگای  سەرەكی هەڵگۆردە  هاوشێوەی زینی وەرتێیە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوری كوجی هاجەر لە ناوچەی برادۆست، شەڕ لە نێوان ژمارەیەك لە گەریلاكانی پەكەكە و پاسەوانانی سنور روویدا و بەو هۆیەوە هاوڵاتیەك بریندار بوو كە پیشەی شوانكارەیە. 

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردوو لە سنوری ناوچەكانی دهۆك و هەندێك ناوچەی هەولێر چەند ناوەندێكی هێزەكانی پاسەوانی سنور جێگیركران.