ژمارەیەك گەنج لە زاخۆ بەڕێژایی 30 كیلۆمەتر مەلەوانی دەكەن

11/08/2020
فۆتۆ: 

كومەڵێك گەنجی ناحیەی باتیفای سەر بەقەزای زاخۆ بە مەبەستی وەرزشكردن بە درێژی 30 كیلۆمەتر لە روباردا مەلەیان كردووە.

ئەحمەد  گولی، وەرزشوان بە  (تۆڕی ھەواڵی ژیان) ڕاگەیاند "ئەمڕۆ بۆ یەكەمین جار لەگەڵ كومەڵێك گەنجی وەرزشوان كە ژمارەمان نزیكەی 15 كەسە، بە مەبەستی وەرزشكردنی مەلەوانی، لە ڕوباری گوندی گوفكێ بە درێژی 30 كیلومەترمان بە مەلەوانی بڕی تا گەیشتینە ناحیەی باتیفا.". 

ئەو ئاماژەی بەوە كرد كە بەردەوام دەبن لەو جۆرە چالاكیانە  بە مەبەستی وەرزشكردن و بەرەوپێشبردنی وەرزش لە ناحیەكە.