ئەو نووسەرە فارسەى ناوى خۆی دەگۆڕێت

12/08/2020
فۆتۆ: 



قادر عەبدڵڵا نووسەرێکى فارسە و خاوەنى چەندین ڕۆمان و چیرۆکە بە زمانى هۆڵندى، ئەو ناوى خۆی لە ناوى دوو هاوڕێی کوردیەوە وەرگرتووە بە ناوەکانى (قادر و عەبدوڵڵا)، لە ئێستادا زۆرینەى کتێبەکانى ئەم نووسەرە کراونەتە زمانى کوردى و سەرنجى خوێنەرانیان بۆ خۆیان ڕاکێشاوە، دوایی کتێبی کە کراوەتە کوردى کۆمەلەچیرۆکى کچە گەنجەکان و پارتیزانەکانە لەلایەن وەرگێڕ سەڵاحەدین بایەزیدیەوە.

تایبەت بە کتێبەکە ئەو وەرگێڕە بۆ
ذيان وتى: کۆمەڵەچیرۆکی "کچە گەنجەکان و پارتیزانەکان" دووهەمین کتێبی نووسەری هۆڵەندینووسی بەڕەچەڵەک ئێرانی قادر عەبدوڵڵایە بە زمانی هۆڵەندی و ساڵی ١٩٩٥ چاپ کراوە. کتێبەکە هەر هەمان ساڵ خەڵاتی شارلۆت کۆهلەری پێ بەخشراوە و بووەتە هۆی زیاتر بەناوبانگ بوونی قادر عەبدوڵڵا لە هۆڵەندا.

قادر عەبدوڵڵا، لەم کۆمەڵەچیرۆکەدا، بە زمانێکی سادە و پاراو، چیرۆکەکانی نیشتمانی خۆی و هۆڵەندا دەگێڕێتەوە. بەم جۆرە، نووسراوەکانی پردی پەیوەندیی نێوان دوو دنیا و دوو فەرهەنگی جیاوازن کە چەند بابەتێکی سەرەکی وەک ڕابردوو، کۆچ، مەنفا بە یەکەوەیان گرێ دەدەن.