تەندروستى هەڵەبجە: 18 تووشبووى کۆرۆنا لە بارێکى سەختى تەندروستیدان

12/08/2020
فۆتۆ: 

تەندروستى هەڵەبجە هۆشدارى لە بەرزبوونەوەى ڕێژەى تووشبوونى نوێ بە کۆرۆنا لە سنورەکە دەدات و رایدەگەیەنێت، ئێستا لە نەخۆشخانەى وەفا 18 نەخۆش لە بارێکى سەختى تەندروستیدان.

تەندروستى هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەڵکشانێکى زۆر لە ژمارەى تووشبووانى کۆرۆنا لە هەڵەبجە هەیە، تەنها دوێنێ 27 تووشبووى نوێ دەستنیشان کراون، هەشت کەس پێویستى بە ئۆکسجینە، یەک کەسیش گیانى لەدەستداوە، چوار تووچبووى دیکەش پێویستیان بە چاودێرى چڕ هەیە.

دەشڵیت، گوماندەکرێت هەڵکشان لە ژمارەى تووشبووان راستەوخۆ دواى جەژنى قوربان بەهۆى تێکەڵاوبوونى خەڵک و ئەو ئاکارە کۆمەڵایەتیانە بێت کە لە جەژندا ڕوویداوە.

داواش لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندى رێنماییە خۆپارێزى و تەندروستییەکان بن، هەروەها پێویستە پاراستنى مەوداى کۆمەڵایەتى، خێراى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا سنوردار بکرێت.