عێراق: ٣٤٤١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٤٤١ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمرۆ ٢٤٣٩ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ڕێژەی چاکبوونەوە لەعێراق لە کۆرۆنا ٧١.٤% و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای هەولێر ٦٩ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ١٠٨ کەس و لە دهۆک ٦٩ کەس و لە کەرکوک ٢٢٠ کەس چاکبوونەتەوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراق ١٦٠ هەزار و ٤٣٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوژمارەیەش ١١٤ هەزار و ٥٤١ کەس چاکبوونەتەوە و ٤ هەزار و ٣٠٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
|