ئەوقافی هەولێر: مه‌لا عوسمان كانی كورده‌یی ته‌نها راستی ناڵێت
ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، پەرلەمانتار عوسمان كانی راستی ناڵێت
فۆتۆ: فۆتۆ: ئەیوب ساڵح
ئەوقافی هەولێر وەڵامی پەرلەمانتار عوسمان كانی كورده‌یی دایەوە و دەڵێت، ناوبراو ته‌نها ڕاستی ناڵێت.
بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی له پارێزگای هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی دیاوە و رایگەیاند، ئه‌و نمایشه‌ی ئه‌مرۆی عوسمان كانی كورده‌یی كه كادیرێكی كۆمه‌لی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و خۆ ده‌رخستنه و یاری كردنه به‌هه‌ستی خه‌ڵک.
دەشڵێت، ئه‌گه‌ر راست ده‌كات بۆ خۆ هه‌ڵكێشان و خۆ ده‌رخستنی نیه هه‌ركات داوا بكات راسته‌وخۆ ده‌توانی وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كان ببینی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستانه.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئایین زۆر دوره له‌سیاسه‌ت وه هه‌ركات مه‌لا عوسمان وهاوبیرانی بیانه‌وێت مزگه‌وت بكه‌نه شوێنی حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت ئه‌وا رێگایان پێ نادرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ عوسمان کانی کوردەیی مامۆستای ئایینی و پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، لەبەردەم مزگەوتی سەواف لە هەولێر لەلایەن هێزێکی ئەمنی و مەدەنییەوە هێرشکراوەتە سەریان و لێیان دراوە و سوکایەتییان پێکراوە.
|