لە سلێمانى خزمەتگوزاریەکانى نەخۆشخانەى منداڵانی فێرکاری راگیرا

13/08/2020
فۆتۆ: 

بەهۆى مانگرتنى پزیشاکانەوە نەخۆشخانەى منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی خزمەتگوزاریەکانى راگرت

نەخۆشخانەی دكتۆر جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە، بەهۆی مانگرتنی پزیشكانەوە سەردانیان نەكەن و ناتوانن وەك پێویست خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بكەن .

لەئاگادارینامەیەكدا نەخۆشخانەی دكتۆر جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری رایگەیاندوە،  لە ئێستادا بەهۆی مانگرتنی پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و پزیشكانی خولاو لە نەخۆشخانەی دكتۆر جمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی ناتوانین خزمەتگوزاری وەك پێویست پێشكەش بكەین .

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەداخەوە ناچارن بڵێین تكایە تا مانگرتنی ئەو پزیشكانە كۆتایی دێت سەردانی نەخۆشخانەكەیان مەكەن بۆ چارەسەركردنی منداڵەكانتان .

جەختیشیكردوەتەوە،  لەوانەیە لەنەبوونی ئەو  پزیشكانە دەوامی نەخۆشحانە پەكی بكەوێت و لەوانەیە ژیانی منداڵەكانتان بكەوێتە مەترسیەوە.