ڕێنمایى نوێ بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل له‌ده‌روازه سنوریه‌كان راگه‌یه‌ندرا
نوێترین زانیاری له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌ده‌روازه سنوریه‌كان راگه‌یه‌ندرا و بە پێى ڕینماییەنوێەکان رێگه به‌هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ژێرئاوكه‌وتوو، سوتاو، بڕاوه نادرێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا کە به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و چەند بەرپرسیکى دیکە ئەنجامدرا و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌یانی ژماره 45ی ساڵی 2020ی تایبه‌ت به‌مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێڵا كرا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كان و ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه به‌و شێوه‌یه‌ی له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه .
ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه :
به‌گوێره‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می مه‌رجه گشتیه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئۆتۆمبێل دوو ئێرباگی لای شۆفێر و ته‌نیشتی شۆفێر و سیستمی ABSی هه‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌رجیشه كه بڕوانامه‌ی COC تایبه‌ت بۆ ئۆتۆمبێل كه لهدهروازهیهكی سنوری هاورده ده‌كرێن، ده‌بێت بڕوانامه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بۆ بكرێت كه له‌و ده‌روازه سنورییه كارده‌كات و مۆر و پشتڕاستبكرێته‌وه .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئۆتۆمبێلی پاس كه له 14 نه‌فه‌ر كه‌متر بێت به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو ئێرباگی لای شۆفێر و ته‌نیشت شۆفێری هه‌بێت، به‌ڵام له 14 نه‌فه‌ر به‌سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی و بیناسازی بوونی ئێرباگ مه‌رج نیه .
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه، هێنانه ژوره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیرانی ناوخۆ و داراییه و كار به‌هیچ نوسراوێكی دیكه‌ش ناكرێت، جگه له‌وه‌ش هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی درعیش له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ناوخۆدایه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی یان هه‌جین به‌رسوماتی چوار پستۆن تۆمارده‌كرێت و له‌كاتی بوونی هه‌ڵه‌ش له مه‌نه‌فێستی ئۆتۆمبێلی تۆماركراو یان تۆماری یه‌كه‌میجار له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گومرگه‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێت .
هه‌ر له‌مادده‌ی یه‌كه‌می به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی دوو مۆدێل كۆن واته 2018 له‌مۆدێلی ساڵ رێگه‌پێدراوه، تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی 2021یش له 1/9ی هه‌موو ساڵێكه‌وه ده‌ستپێده‌كات .
له‌مادده‌ی دووه‌می به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌هێندرێنه ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نها به‌ژماره‌ی میری تۆمارده‌كرێن، ناكرێت خاوه‌ندارێتیان بگوازرێته‌وه، ئۆتۆمبێلیش ده‌بێت 100 كیلۆمه‌تر زیاتر نه‌ڕۆیشتبێت كاتێك ده‌گاته ده‌روازه سنوریه‌كان و بهكیلۆمهتر سفر ئه‌ژمار ده‌كرێت .
به‌گوێره‌ی مادده‌ی سێیه‌می به‌یاننامه‌كه‌دا،، كه تایبه‌ته به‌مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتووه، ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوه به Clean title وه‌سفكراوه و ده‌بێت ژێراو كه‌وتوو، سوتاو، بڕاوه نه‌بێت، شاسی و به‌ده‌نی لێدراو نه‌بێت، توكمه‌ی ده‌رگا و بان و به‌ده‌نی پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی لێدراو نه‌بێت، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت له راپۆرتی Car fax ده‌سته‌واژه‌ی لێدراوی كه‌میان بۆ بهكارهێندرابێت .
له‌مادده‌ی سێیه‌مدا جهخیشتكراوهتهوه، ئێرباگه‌كانی كاربكه‌ن، بۆیاغی له‌سه‌ر ساغی بۆ جوانی و شاردنه‌وه‌ی شوخت و لێدراوی بچوك كرابێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كارتێكردنی كردبێت له‌پارچه سه‌ره‌كییه‌كان، هاوكات ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه هاورده ده‌كرێن له‌وڵاتانی ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ده‌بێت cocان هه‌بێت و كارفاكسیان بۆ په‌یڕه‌و بكرێت، له‌و وڵاتانه‌ش كه سیستمی كارفاكس په‌یڕه‌و ناكرێت داوای سیستمی ئه‌و وڵاتانه بكرێت كه كاریان پێده‌كرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بۆ كاری پۆلیس و تاكسی و كۆمپانیاكان به‌كارهاتوون، رێگایان پێده‌درێت هاورده بكرێن ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانیان تێدابێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆش پابه‌ندن به تۆماركردنی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله هاورده‌كان ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یان تێدابێت .
هه‌ر له‌خاڵی سێیه‌می مه‌رجه‌كاندا هاتوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌نێوان ماوه‌ی داخڵبونیان له‌ده‌روازه‌ی سنوری و تۆماركردنیان توشی روداوی هاتوچۆ ده‌بن، به‌پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی تایبه‌تمه‌ند و به‌پێی هێڵكاری شوێنی روداو تۆمارده‌كرێن، به‌مه‌رجێك مه‌رجه‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یان تێدابێت، راپۆرتی CAR FAXیان هه‌ر راپۆرتێكی تر تایبه‌ت به‌ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو وه‌ك رێبه‌رێك به‌كاردێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی پشكنینی كوالێتی و پێدانی COC ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و راپۆرتانه و COC ئۆتۆمبێل جیاوازی هه‌بێت ئه‌وا پشت به‌بڕوانامه‌ی COC ده‌به‌سترێت .
له‌مادده‌ی چواره‌می به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، بڕی 25 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو له ده‌روازه‌ی سنوری به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه، .
به‌گوێره‌ی مادده‌ی شه‌شه‌می به‌یاننامه‌كه‌ش، هه‌ر ئه‌فسه‌رێك یان كارمه‌ندێكی هاتوچۆ یان پۆلیس یان فه‌رمانبه‌رێكی شارستانی كه تایبه‌تمه‌ندن به پشكنین و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت یان چاوپۆشی بكات له‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی به‌یاننامه‌كه، ئه‌وا به‌پێی یاسای سزادانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 14ی ساڵی 2008 و یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ژماره 14ی ساڵی 1991 و یاسا به‌ركاره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌نده‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر .
|