خولی پێنجه‌می فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌ناچێت
خولی پێنجه‌می فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌ناچێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی
فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراویکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی کۆرۆناوە، ئەمساڵ خولی پێنجه‌می فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌رێوه‌ناچێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وه‌ك رێكخه‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نین، به‌هۆی يئهو بارودۆخە نهخوازراوەی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه روی له‌جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش كردووه، له‌مساڵدا خولی پێنجه‌می فێستیڤاڵ به‌رێوه‌ناچێت.
راشیگەیاندووە، بەوهۆیەوە ئاگاداری سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و سینه‌ماكاران و ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، وێرای به‌دواداچونی وردمان و هه‌روه‌ك له‌رێگه‌ی میدیاكانیشه‌وه ده‌زانرێت رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و به‌شێكی زۆر له‌توێژینه‌وه ته‌ندروستیه‌كان هۆشدارییان داوه و ئاماژه به ئه‌گه‌ری شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا ده‌كه‌ن له وه‌رزه‌كانی داهاتودا، هه‌ربۆیه وه‌ك رێكخه‌رانی فێستیڤاڵ له‌مساڵدا چالاكیهكان راده‌گرین.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھەروەک ئاشكرایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی چالاكیه‌كانمان ھێنانی فیلم و میوانانی وڵاتانی جیهانه، هاوكات ئاماده‌سازی ورد و پلاندانانه كه ئه‌سته‌مه له‌م دۆخه‌دا وه‌ك پێویست ئه‌نجامبدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین دڵنیابین له دۆخی ته‌ندروستی و باش به‌رێوچونی چالاكیهكان، هەر وەک به‌شێكی زۆری فێستیڤاڵه جیهانیه‌كانی تایبه‌ت به‌سینه‌ما به‌هه‌مان ھۆکار روبه‌ڕووی گرفت بونه‌ته‌وه .
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا هاتووە، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی ئه‌و ڤایرۆسه بدۆزرێته‌وه كه روبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه، ئێمه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ساڵی ئاینده‌دا و له‌ژینگه‌یه‌كی له‌باردا به‌وزه‌یه‌كی گه‌وره‌وه دووباره سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه ناوه‌ندی گه‌رمی جوڵه و چالاكیه‌كانی فێستیڤاڵ .
|