سێ موشەک لە بنکەی ئاسمانی بەلەد کەوتنەخوارەوە
سەڵاحەدین
شانەی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، سێ موشه‌ك لە بنكه‌ی ئاسمانی بەلەد له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کەوتنەخوارەوە.
شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە جۆری کاتیۆشا لە بنكه‌ی ئاسمانی بەلەد له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کەوتوونەتەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و رووداوە و هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشەکەکان و سهرچاوهكهشیان نه‌زانراوه .
مانگی کانوونی دووەمی ئه‌مساڵ، له‌رێگه‌ی هه‌شت موشه‌كه‌وه بنكه‌ی به‌له‌دی ئاسمانی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرایه ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکەش چوار ئەندامی هێزه ئاسمانییەکانی عێراق برینداروبون كه دووانیان ئه‌فسه‌ر بوون .
بنكهس به‌له‌دی ئاسمانی روبه‌ره‌كه‌ی 25 كیلۆمه‌تر دوجایه، به‌گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانی له عێراق داده‌نرێت، به‌دووری 64 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری عێراقه‌وه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی F16ی ئه‌مریكی تێدایه.
|