زاخۆ.. شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا دەستیپێکرد

13/08/2020
شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنورەکانی زاخۆ دەستیپێکرد
فۆتۆ: ئەرشیڤ
دهۆک

جارێکی تر شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ دەستیپێکرد و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە .

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کاتژمێر 10:15 ئەمشەو، جارێکی دیکە شەڕێکی چڕ لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا،  لە گوندی شەرانشی سەر بە ناحیەی دەرکاردەستیپێکردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شەڕەکە بەتۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، لە شەڕەکەدا ژمارەیەک سەربازی تورکیا کوژراون و بریندرابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا گەریلاکانی پەکەکە شەهیدیان نەداوە بەڵام چەند گەریلایەک برینداربوون.

نزیکەی دوو مانگە سوپای تورکیا بەبیانوی لێدان لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشدەکاتە سەر سنورەکانی زاخۆ و ئامیدی لە پارێزگای دهۆک، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک لە هەر دوولایەنی شەڕەکە کوژراون و برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی سنورەکە شەهیدبوون و زیانی ماددی زۆریش بەر دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.