لە رووداوێكی هاتووچۆدا 12 كەس برینداربوون

15/08/2020
فۆتۆ: 

بەیانی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگای پێنجوێن رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی پیكابدا روویدا و بەهۆیەوە 12 كەس بریندار بوون.

بەرێوەبەرێتی ھاتووچۆی پێنجوێن ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ لە ملەكەوە پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ڕویداوە و تێدا 12 كەس بریندار بوون.
د
هاتووچۆی پێنجوێن ئەوەشی راگەیاندووە بە هۆی پێگەشتنی بەروبومی كشتوكاڵی لە سنوری پێنجوێن ، شەقامەكانی سنورەكە قەرەباڵغیە كی زۆربە خۆیەوە دەبینێت ، بۆیە داواكارن لە شۆفێران بەوریاییەوە مامەڵەبكەن پابەندی رێنمایەكانی ھاتووچۆ بن.