گواردیۆلا: ئاستمان وەك پێویست نەبوو بەڵام زۆر شت فێر بووین

16/08/2020
فۆتۆ: 

راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند بەهۆی ئاستیان وەك پێویست نەبووە نەیانتوانیوە بگەنە قۆناغی داهاتووی خولی چامپیۆنس لیگ.


پیپ گواردیۆلا  لە داوی شكستەكەی شەوی رابردویو بەرامبەر یانەی لیۆنی فەرەنسی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر یەك گۆڵ رایگەیاند: لەم پاڵەوانێتیەدا پێویستە لە لوتكە بن بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەست بهێنن.

ئەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: پێویستە ئاستێكی نمونەیی پێشكەش بكەی بۆ ئەوەی بتوانی لە چامپیۆنز لیگ سەركەوتوو بیت، بۆ هیچ بیانویەك ناگەرێم و ئەوەی رویداوە تۆپی پێ بووە و ئاستمان بەرز بوو، بەڵام پێویست نەبوو بۆ ئەوەی بمانگەیەنێتە قۆناغی پیش كۆتایی.

ئاماژەی بەوەشكرد كە لەو شكستەیان و كردنە دەرەوەیان لە پاڵەوانێتیەكە زۆر شت فێربوون و دەشڵێت، لەناوچەی سزای خۆیاندا هەڵەی گەورەیان كردوەو پانتایی كەمیان دروستكردووە.