٨٥٦ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

16/08/2020
فۆتۆ: 

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ٨٥٦ کەس لە تووشبوانی کۆرۆنا لەسلێمانی چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بەرواری (٢٠٢٠/٧/٢٦ تا ٢٠٢٠/٨/٨) لە شاری سلێمانی (٨٥٦) تووشبوی کۆرۆنا چاک بونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەبارەت بە ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٥٣٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥١ حاڵەتیان لە شاری سلێمانی بووە.

تا ئێستا لە سلێمانی ٩ هەزار و ٩٨١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٥ هەزار و ٨٧ کەس چاکبوونەتەوە و٤٨٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.