کۆمپانیایەکی چین دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای ڕاگەیاند

17/08/2020
فۆتۆ: 

ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاند کۆمپانیای (کانسینۆ بیولۆجیکس) ڕەزامەندی بەرپرسانی چینی وەرگرتووە بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

رۆیتەرز لە زاری رۆژنامەی شەعبی رۆژانەی فەرمی چینەوە بڵاویکردوە، ڤاکسینەکە ناوی )ئەی،دی 5،ئێن سی ئەو فی) دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە ئەوە یەکەم رەزامەندی فەرمیە دەدرێتە کۆمپانیاک بۆ دروستکردنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە چین.

ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو ڤلادیمێرپۆتین سەرۆکی روسیا دروستکردنی یەکەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە جیهاندا ڕاگەیاند.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتای ساڵی رابردوو بۆ یەکەمجار لە شاری وهانی چین بڵاوبوەوە و تا ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن کەسی توشی بوون و بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزیشەوە ئابوری وڵاتان توشی گرفت بووە.