كۆیمان گەیشتە بەرشەلۆنە

17/08/2020
فۆتۆ: 

راهێنەری پێشبینیكراوی یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە ئیسپانیا و ئەم بەیانیە میدیاكانی ئەو وڵاتە وێنەی گەیشتنیان بڵاوكردەوە.

دوای شكستەكانی ئەمساڵی یانەی بەرشەلۆنە، دەنگۆی راهێنەری نوێی یانەكە لەسەر رۆناڵد كۆیمان، راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەكە بڵاوبویەوە، بەیانی ئەمڕۆش ئەو راهێنەرە گەیشتە بەرشەلۆنە. 

وا بڕیارە كاتژمێری سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە كۆبونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجام بدات و تیایدا كیكی سیتیت لە راهێنەرایەتی یانەكە دووربخاتەوە و لە شوێنی ئەو تا ئێٍستا سێ كەس باسیان لێوەكراوە كە یەكەمیان كۆیمانە و داوی ئەویش پۆچینتۆ و دواتریش راهێنەری پلە دووی اینەی بەرشەلۆنە گارسیایە. 

میدیاكانی ئیسپانیا، ڤیدیۆیەكی كاتی گەیشتنی كۆیمانیان بۆ فرۆكەخانەی بەرشەلۆنە بڵاوكردووەتەوە وەك راهێنەری نوێی یانەكە ناساندوویانە كە ئەمڕۆ رادەگەیەندرێت. 

رۆناڵد كۆیمان تەمەنی 57 ساڵە، ماوەی شەش ساڵ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بووە، لە 1998 تا 2000 یاریدەدەری راهێنەری بەرشەلۆنە بووە و راهێنەرایەتی چەند یانەیەكی گەورەیشی لە ئاستی ئەوروپادا كردووە دواین پۆستیش كە وەری گرتووە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بووە.