گەردوونی یەكەم؛ مانیفێستی شیعری

17/08/2020
فۆتۆ: 



سە‌باح ڕە‌نجدە‌ر   

مرۆڤی شاراوەبین لە ەونەری شێوازدا فۆرمێكی زمانییە. لە وردبوونەوە لە ناخی خۆمدا، دوو پانتایی بێسنوور: بەەەشت و دۆزەخم وێناكرد. ەەوڵدان بۆ ناسینی ئەم دوو پانتایییە حوكمڕانی لە بیركردنەوەی مندا بەڕێوەدەبا. دۆخی گشتی و بەەا و ناوەرۆكی مرۆڤ و جیاوازییەكانم تێدا ناسی. جیاوازی بە مانای بیناكردنی مرۆڤ و كۆمەڵگا، بێ بوونی كلتووری كوردی ناتوانم خۆم و جیاوازییەكانم بێتە بەرچاو.

جیاوازییەكان بە شێوەیەكی كردەیی گوزارشت لە ەەقیقەتی جیەان و ڕێكخستنی ئەزموونەكان دەكەن، جیەان شایەنی پەیپێبردن و ناسینە. لە داەێناندا پێویستە شكۆی جیەانێك بناسین و خۆشمان بووێ، جیەانی جیاوازییەكان. ئەستێرەی چلپەڕی خۆداڕشتنن. خوڵقاندنی جیەانی جیاوازییەكان، جیەانێكی تەواو ڕەسەن و ەونەری ژیانێكی بێگەردە، واتە: گەردوونی یەكەم. تەنیا شتێك ەەڕەشە لە داەێنان دەكات، نەبینینی جیاوازییەكانە، نەبینینی ەونەری ژیانێكی بێگەرد و پەیپێنەبردنە.

ەیچ شتێك لە مرۆڤ و مردن بەەێزتر نییە. تەنیا داەێنان نەبێت. مرۆڤ كاتێك ئەركی مرۆڤبوون و مرۆڤایەتی تەواودەبێت، كە جیاوازبێت. جیاوازبوون چنینێكی ئێستێتیكییە، مرۆڤ فۆرمەلە دەكات، بە درێژایی ژیان یاوەری دەكا و دەیخەمڵێنێ. جۆرناسی و بینین و دانپێدانانی جیاوازییەكان، لە ەێزی ڕوونی داەێنان و پێكەاتەی ڕووداوەوە سەرچاوە دەگرێت و پەرەدەستێنێ، دەبێتە بابەتی دەربڕاو و بابەتی دەربڕ، بە ئاستی داەێنەرانەی خۆیدا دەڕوات و ڕێڕەو دەكاتەوە. گۆڕان و وەرچەرخان و واقیع و خەیاڵ و دەنگ و زرینگانەوە و سەرمەشقییەكان، لەدایكبووی جیاوازییەكان و تەواوكەری ژیانێكی بێگەردن، واتاكانی نوێبەخشی دیاری دەكەن و پەیپێدەبەن، بەڵام زمانی ەاوبەش و ەێزی كاركردنی ەەموومان نییە. جیاوازی نیازێكی مرۆیییە و تێكڕای ەەبوون لەخۆدەگرێت، لەناو قەوارە و ئاست و ویستی خۆمان داماندەەێنێتەوە.

نالی و گۆران، ەۆگرییەكی تایبەتیم بۆیان ەەیە، جادووگەر و خۆداڕێژن لە زمان و وێناكردندا. دوو ەێمای گەورە و جیاوازی زمانی كوردین. ئەو زمانەی داەێنەری زۆری پەروەردە كردوون و خستوونیەتە سەر سەكۆ و پێشانی داون، شەرمێكی ترسناكم بەرانبەریان ەەیە، نموونەی داەێنانیان دامەزراندووە، لەناو خوێندەوارانی كۆمەڵگای كوردیدا لە شوێنی شیاوی خۆیان داندراون، خاوەن تاج و تەختن، لە ەەلومەرجی گونجاو و كراوەدا ەەناسەدەدەن، ەەموو ئەزموونێكیش ناتەواوی و كەموكوڕی تێدایە.

ەەقیقەت، یان نوێبەخشی تەنیا لای شاعیرێك نییە. نوێبەخشی دیاردەیەكی كۆمەڵایەتییە. نوێبەخش ەەستەكانی كۆمەڵگا و ڕۆژ و ڕۆژگاری خۆی تێدا كۆدەكاتەوە. بە ئامادەیییەكی تەواوەوە دەچێتە گفتوگۆی ئەبەدی و جەنگێكی ڕاستەقینەوە. نموونەیەكیش نوێنەری گشت نییە. لە ەەمان كاتیشدا سنووردار ناكرێت. نالی شیعری: (مەستوورە، دیوانی نالی. ل: 603)ی لە ئەنجامی ناكۆكی نێوان میرنشینی بابان و میرنشینی ئەردەڵان، لەژێر كارتێكەر و ڕاسپاردەی سەرلەشكر و فەرمانڕەواكانی بابان وەك دەربارێك فریوی خواردووە، بۆ شكۆشكاندن و لەكەداركردنی سەرلەشكر و فەرمانڕەواكانی ئەردەڵان نووسیوە. دەرباربوون ڕێگایەكی تایبەتی دەربڕینە، تیرت لە كەوان پێ دەترازێنێت و بە شێوەی جۆراوجۆر فریوت دەدا، وەك دەق، دەقێكی تابڵێی ئێستێتیكی و پڕ ەونەری جۆراوجۆرە و خەیاڵی خوێنەر دەگەیەنێتە ئاستی باڵا، ەەموو وزەی زمانی كوردی بەكارەێناوە. فۆرمی گۆشەنیگای ەەیە. مەستوورەی لە خەونێك وەرگرتووە، دەیەوێ قەدەغەكراوەی لێ لەدایكببێت. خەونی ەونەری شیعرییەت، كاری لەسەر پێكەاتە زمانەوانییەكان و دیوی نەێنی زمان و وردبێژی كردووە، بە ئەندازیارییەكی ورد وریایی بیناكردنی نیشانداوە. ەیچ بوارێكیش بۆ ئەگەر و گومان نەماوەتەوە، وەك مەبەست و مەرام ئاراستەكراوە، خۆڕسكی چێژ و چەشەی كەسایەتی خۆی تێدا نییە، دەسەڵاتی ئاراستەكەریش پشتیوانی و ەەلی بۆ ڕەخساندووە.

ئەم پرسیارەی لەم پرس و ەۆكار و بەرەۆكار و بزواندنی كردەی داەێنانەوە دەبێت بكرێ. خۆ حەبیبە تاكە دڵبەری ڕەسەن و نموونەیی، بێگەرد و پاراو و ەەستی خۆڕسكی شاعیر بووە، ئەگەر مەرام و مەبەست و تاكتیكێكی سیاسی نەبووبێت، بۆ ئەم ئەزموونە بێگەرد و پاراوەی لەگەڵ ئەمدا تاقی نەكردووەتەوە، ئەمە پرسیارێكی ناڕوون و لێڵ نییە. ەۆكارێكی درەوشاوەی ناسینی دەقەكەیە.

مرۆڤێكی داەێنەر و پڕ زانیاری، بە زانیاری ەاوچەرخی وەك گۆران، ئاشتی شیعر لە ئاشتی ڕۆحیی دەستەبەر دەكات، تا ئاستی گەوەەری بابەت ناسین، گەشە بەو ئاشتی ڕۆحییە دەدات و بەدیدەەێنێ و جۆری جووڵەیان دەستنیشاندەكات. پاشتر شیعر دەخاتە ژێر كاریگەری پەیامی فریادڕەسەوە. پەیامی ئایدیۆلۆژیا، كە ڕوویەكی بێ قووڵایییە، مەستبوون بە شەرابی ئایدیۆلۆژیا وات لێدەكات ەەموو شتێك بە ئارەزوو ببینی. پێوەری گەردوونبوونی شیعری بێگەرد و پاراوی تا ئاستێك لە چەند شیعرێكیدا، بە تایبەتی لە شیعری: (ڕێگای لەنین، دیوانی گۆران. ل: 306)، یان شیعری: (مۆسكۆی ئەیار، دیوانی گۆران. ل: 324) ... تاد، لە دەست دەترازێ، یان لێی دەگۆڕێ، بەەا و پێوەری ەونەریی و ەەستەكانی خۆی سەركوتدەكات، شیعر ئەگەر ئایدیۆلۆژیای قبووڵ نەكرد، ەەمیشە مرۆڤانە دەمێنێتەوە. خوێنەری بێدەنگ و جووڵە و نەناسراو، واتە: خوێنەر وەك تاك. نەك وەك جەماوەر، دەبێتە فۆرم و بنەمای. خاوەن فۆرم و بنەما پێویستە لە ەەموو كاتێكدا پابەندی بنەماكانی خۆی بێت و لێی فێربێتەوە، زاڵبوونی تێڕوانینی ئایدیۆلۆژیا بۆ شیعری بێگەرد، دۆزەخێكی زیندووە، لە قووڵایی بڕیار و ەەڵبژاردندا دەیەاڕێ، ئێستا بۆ شیعری ئایدیۆلۆژیایە. ئایندە، تەواوی ئایندە بۆ شیعری ەەستیی.

بە ئارەزوویەكی سۆفییانە لە چركەساتی بەەرەوە دەچمە ناو كردەی نووسینەوە: ئەزموونخواز، كە ەەموو ەەستەكان و ەێزی بەەرەی لە دەقێكدا كۆدەكاتەوە و دایدەەێنێت و لێیدەبێتەوە، دەبێتە نموونەی دەربڕینێكی ناوازە، دەچێتە ناو پانتایییەكی ەەستییەوە و تووشی خۆشییەكی منداڵانە دەبێت، خۆشترین ساتی تەمەن. ەیچ شتێك ناتوانێت ئازادی ئازار بدات، چونكە ەەستی بە ئەزموونخوازی خۆی كردووە و خۆی لە دەرەوەی دیمەنە گشتییەكاندا بینیوە، خوێنەریش بانگدەكات ەەست بە ئەزموونخوازی خۆی بكات و نموونەی دەربڕینێكی ناوازە ببینێت، كە وەك تەواوكەری بوون مامەڵەی لەگەڵدا كراوە، لەو مامەڵەكردنەدا، ئازادی دەچێتە ناو خەیاڵەوە. دیوی ڕاستەقینەی ڕووداوەكان سروشتێكی ئەفسانەیی و حاڵەتێكی شیعرییان ەەیە. دەگونجێت لەگەڵ باری ئاڵۆزی جیەان لەبەر یەكدا ڕابگیرێن و پێوانەیان بۆ بكرێ، بە پەلەپەل و گیانێكی تووڕەیییەوە نەنووسرێن، بە سروشتی خۆی شێوە وەردەگرێ و لەكۆی پێكەاتەكانییەوە كامڵدەبێت و دەبێتە ئەزموونی كەسیی. لە پرسیار و ڕوانینی مندا: گوتن بە فۆرمی (من) تا ئاستی نەبوون كەمە، ئەگەر ەەشبێت، بۆ ئەوەی بە فراوانی و وردی تەماشای خۆی بكات. لە بەكارەێنان و دەربڕیندا بەەایەكی ەەستیی: لێكچوون و خەیاڵكردن و خوازە و ەێمای ەەمەچەشنم داوەتێ. ئەمانەش واقیع و بوون و قووڵایی مرۆڤ لە ەەقیقەتێكی ئێستێتیكیدا بەرز دەكەنەوە و پیشانی دەدەن.

خۆم ەەبوویەكی ەێزپێدراوم: دڵنیام ئەزموونەكانی خۆم بنەڕەتمن، پێش ەەموو شتێك بە ەانای شیعرمەوە دێن، لە تیۆرەكان باشتر پێكەاتەی ەونەریی شیعرم تێدەگەیەنن، ەەر ەەموو زەوی جوگرافیای شیعرمە و جیەان یەك جیەانە. مرۆڤ بەەا و پێوەر و سنوورەكانیەتی.

جیاوازی لای داەێنەر زیرەكییەكە تەواو نابێت. بەردەوام زاوزێ دەكات و ەاوچەرخدەبێتەوە. وێنەیەكی تۆقێنەر نییە. ناسنامەی لە ەاوچەرخبوونی دەخوڵقێنێت.

ەەمیشە لێكۆڵەران ەێما و ناسنامە و مۆرك و ئەزموونی تاكەكەسی داەێنەر لەناو گوتاری دەربڕاودا دەدۆزنەوە و پشكنینی شارەزایی و دانایی لە مانای كراوەدا بۆ دەكەن، دەیخەنە بەردەم ەەڵبژاردنی زمانی كلتوور و ساتی داەێنان. داەێنەر بەەای خۆی دەناسێت و بە تێگەیشتنەوە لە ئاڵوگۆڕە جیاوازەكان و خانە چندراوەكانی نوێبەخشی قووڵدەبێتەوە، ڕایەڵ و تانوپۆی تاوتووێیەكان ورد دەچنێت، خۆدروستكردنێكی ڕاستەقینە دەكاتە بنەمای وردبوونەوە. لە یەكێتی بۆچوون و یەك بنەڕەتی و ئومێدی فریودەر و وێرانكردنی ژیان و بەلاڕێداچوونیش دووردەكەوێتەوە، لە كارتێكردن لە خوێنەر و ەۆكاری كارتێكردن لە خوێنەریش نزیكدەبێتەوە.

شیعر ەەرچەندە خودیی و فەنتازیش بێت، بەڵام دەبێ لە گەوەەر و ناوكیدا پەیوەندییەك لەگەڵ خوێنەر دروستبكات. خوێنەریش قەت ناتوانێ بە تەواوی داروپەردووی داەێنانەكەی بەرجەستەبكات. وێنەیەك ئەگەر خەیاڵییش بێت، كە بووە نووسین و نووسرا، دەبێتە ەەقیقەت. واقیع تێیدا دەگۆڕێ، خوێنەر دەخاتە باوەشی ئێستێتیكایەكی نەبینراو و پەروەردەكردنی زەینییەوە. تۆڕێكی بەرفراوانی پەیوەندییە زەینییەكان دێتە ئاراوە و نیشانە زەینییەكان دەناسێنێت. 

لەم باروبوارەدا شیعر واقیع بە قەوارەی خۆی دروستدەكات. كاتەكان تێیدا تێكەڵدەبن و ڕیتمی كات وەك ئامادەیییەكی ئێستێتیكی دەردەكەوێت و دەبێتە ڕیتمێكی كراوەی پەیوەندیی دامەزراندن، وزەی پەیوەندی و كرداریش لە خۆی وەردەگرێت. خەیاڵ بانگی شاعیر دەكات بینووسێت و ڕووبەڕووی ەەقیقەتی بكاتەوە، پێ بنێتە دنیای بوونەوە و بەر شتەكان بكەوێت و شتەكان ناوبنێت، كە شتەكان ناونران، ەێزی شاراوە دەجووڵێ و زمان بە ڕاپەڕیوی دەمێنێتەوە، پەیوەندییەكی بەەێز و كاریگەر لە نێوان وشە و شتەكاندا دروستدەكات و دەیكاتە  كلتوور و خوێندنەوە و گوتن. 

لە تەمەنی نۆزدە تا چل ساڵی، وەك كردەیەكی مرۆڤایەتی لە نەخۆشخانەكانی ەەولێر بیست و یەك شووشە خوێنی خۆم بەخشیوە بە مرۆڤی خاوەن پێداویستی. واەەست دەكەم ئەم بەخشینە بووەتە ڕامان و مەیلی سۆفیزم، ەاتووەتەوە ناو بیركردنەوەم. پڕ وزەی كردوومەتەوە بۆ سەرەتا، چونكە شیعری بێگەرد و پاراو، لەدوا ئاراستەیدا ەەمیشە سەرەتایە. سەرەتا شوێنێكە. ماڵ، یان نیشتیمان، یان بەەەشت. ەەوڵدەدەین پێی بگەین. یەكەم كردەی زمانی تێدا ەەستیار بكەین و بیكەین بە پێویستییەكی ڕەەایی نوێبەخشی و تاەەتا نەناسراو. 

داەێنەران ەەمیشە پشتگوێخراو و سەركۆنەكراو و لۆمەكراو و گیرۆدە و تێكشكێندراو و نائومێدن لە وڵاتەكەیاندا: من هاووڵاتیم، شاعیریشم. وشیاری ئێستێتیكی دروستدەكەم و جۆری جووڵەیان دەستنیشاندەكەم. بڕوای تەواوم بە سەروەری و دەسەڵاتی ڕەەا و ڕەوای میللەت ەەیە، لەگەڵ وڵاتەكەمم و دژی دوژمنەكانی دەوەستمەوە و دەجەنگم. ڕووگەنمای ئێستێتیكی دەدرەوشێنمەوە، بەڵام لە ناخێكی باوەڕبەخۆبوو و كاریگەرییەكی ڕاستەقینەدا بە بچووكترین ەەڵەی دەسەڵات ناڵێم بەڵێ، بە ڕوونی لە بنەڕەتی ەەڵە دەدەم. لە بنیادنانی نوێبەخشیدا، پێشڕەوی بەڕێوەبردن و دامەزراندن دەكەم و مێژوو دەخەمەگەڕ، مێژووی چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان نا، مێژووی پەیوەندیی ئەندازەیی ئێستێتیكا و داەێنان. بە تەواوی كارامەیییەوە، باوەڕم بە ەێزی دیدی تایبەتی شاعیر ەەیە، كە تاقیكردنەوەكانمان پاگژدەكاتەوە و دەیخەمڵێنێ. بەو باوەڕەی خودا بە نێردراو و پەیامبەرانی تەورات و ئینجیل و قورئانی بەخشیوە، ڕێنوێنی كردوون بۆ بەڕێوەبردن و دامەزراندن. لەوانەش دووركەوتوومەتەوە، گیرفانی داوایان لە بانكی پایتەخت قووڵ و پانوپۆڕترە، ڕاوچی فیستیڤاڵ و خەڵاتەكانن. 

واقیع و سروشت ەیچ بەەا و پێوەرێكیان نابێت، ئەگەر تێكەڵی ەەستی مرۆڤ نەكرێن. واقیعم وەك ئەوە دەوێ، كە لەناو تابلۆكانی (محەمەد عارف)دا ەەیە و دەیەوێ ڕێگایەكی چالاك بۆ وشیاربوونەوەی كۆمەڵگا بژاربكات، نەك واقیعێكی بێبەزەیی و دڵڕەق و پڕ بەرنامەی ەەڵە. سروشتیشم وەك ئەوە دەوێ، كە لەناو تابلۆكانی (ئازاد شەوقی)دا ەەیە و سوورە لەسەر سەركێشیی و بەردەوام دامەزراندنەوە، دامەزراندنەوەیەكی پڕ تەزووی شیعریی و وەفادار بۆ ژیانێكی بێگەرد و ڕەەا. ەەم ئەفسانەن و ەەم ەێما. توندوتیژییان بەرانبەر وێناكردن تێدا نییە، وزەی دەسەڵات لە خۆیان وەردەگرن و بەردەوام خۆیان دادەمەزرێننەوە. واقیع و سروشت بنەچەی ئەفسانە و ەێماكانن. ناتوانین ناڕەزایی بەرانبەریان دەرببڕین بێئەوەی بچینە ناوچە قووڵەكان و لە ڕووداوی مەرگیش نەترسێین، یان بوونی شاعیر بەرانبەر بوونی واقیع و سروشت ڕانەگرین. شیعری بێگەرد، واقیع و گشت شتەكان تاقیدەكاتەوە، نەك واقیع و شت ئەو تاقیبكەنەوە، چركەساتی نووسین چركەساتێكی ئەفسووناوییە، ەەموو دەوروبەر لە خۆیدا نقووم دەكات. 

ئەگەر من ەەر لەدایك نەبوومایە، یان بمردبوومایە، یەكێكی دی واقیع و سروشتی بە دیدی شیعریی من دەبینی و دەربڕینی لێ دەكردن. گرینگ ئەوەیە بیركەرەوەیەك بە فیكر دەژیا و دەربڕینی لە واقیع و سروشت دەكرد و توانایی و ئامادەیی منی دەڕسكاند، بەرانبەر بوونی واقیع و سروشتی ڕادەگرت، كە بەرپرسە  لە ئێستێتیكا و بە نەرمییەكی زۆرەوە كاری بۆ كردووە. ئەمە ناوكی جیاوازییەكانە، لە یەك شوێن ناوەستێت، بەشداردەبێت لە بیركردنەوە و دەركەوتەكان، ەێز بۆ واقیع و سروشت و خۆی دروستدەكات و بۆچوونەكان لەدایكدەبن، ئەو بۆچوونانەی مرۆڤ یەكەم جار ەەستی كرد مردن بەرەەمی ژیانە.

من لە قوڕێكی خوساو و شێلدراودا دروستبووم. قوڕی زمان و كەلەپووری ئەدەبی كوردی. ەیچ شتێك نەگۆڕ نییە. زێڕیش نەجووڵێ ژەنگ لێیدەدا. دوازدە كتێبی شیعرییم نووسیوە. وەك ئەوەی لە نووسینی ەەر كتێبێكمدا بە جلوبەرگەوە لە ئاوێك بدەم و بپەڕمەوە. بۆ نووسینی كتێبێكی دی تەواو وشكبووبێتمەوە. ئەوجا دووبارە لە ئاوێكی دی بدەمەوە. بە مافی سەد لە سەدی شیعریشم زانیوە بە ئازادی تەواوەوە پرسیار لە بوون بكەم، پێمان ناڵێیت تۆ چیت. ڕاسپاردەم ئەوەیە، ئەگەر مردم لەسەر كێلەكەم ئەو ڕستەیە ەەڵكۆڵن. (بەدوای وشەدا گەڕا). لە ژیاندا نەیدۆزییەوە، دوای مردنی مرۆڤی ناو شیعرەكانی دەیدۆزنەوە و بە دڵێكی تەواو كوردییەوە دەیبەخشن. 

ئەدەب بەخشندە و میەرەبانە، لەگەڵیدا مامەڵەم خۆشە و ەەر زوو چێژ و چەشەی وشە و بوون و مانەوەم تێدا دۆزییەوە و شاگەشكە بووم، خوێن لە بڕبڕەی پشتمەوە بۆ مێشك و دڵم جما و هەڵكشا، خانەكانی سووڕی پێگەیشتنی چالاك كرد. ەەمیشە لە ئاسۆیەكی دوور بە وێناكردنێكی زەینییەوە دەستپێدەكەم، خوێنەریش ئاشنای ئەو ەەستەم دەبێت و توانایی و ئامادەیی من دەناسێت. لە چەند شیعرێكمدا درێژدادڕیم كردووە و چەندان لێكچوون، كە پێویستییان بە بژاركردن بووە، بژارم نەكردوون و ەێشتوومنەتەوە، یەك لە كەمتەرخەمی و نەزانینی من بووە. گرفتی چێژ و چەشە دەەێننە پێشەوە و مەیل و ئارەزووی خوێنەر دەكوژن، وەنەوزدەدا و پەرۆشی بۆ خوێندنەوە كەمدەبێت. ئەوكات ئەم ڕووداوە لە شیعری من ڕوویدا، كە بیری سوریالیزم بەسەرمدا زاڵبوو، وێنەم بەسەریەكدا كەڵەكە دەكرد، جۆرێك تێئاخنینیش دەەاتە ئاراوە. لەم جەنگەدا تا كۆتایی نەمامەوە، تەلیسمم شكاند و چوومە دەرەوە.

كە جیاوازبم بە ئازادیی تەواوەوە، لە بنەڕەت و چۆنیەتییەوە جیاوازدەبم، پێویستیم بە پاڵپشتێكی گرینگ، نووسین و پێكەاتە و توانایی و ئامادەیی خۆم لە بیركردنەوە و ڕووداودا ەەیە و بەس، كەس ناتوانێت شیعرە سەرسوڕەێنەرەكان سنوورداربكات. شیعری سەرسوڕەێنەریش بە وێنە سەرسوڕەێنەرەكان، هەڵكۆڵین لە یادەوەری خوێنەر دەكا و دەبێتەوە جووڵەی ئاگایی، نائاگاییش سەرزەمینێكی نەناسراوە، ئەوەی ئاگایییە گونجاوە. ئەوەی نائاگایییە بابەتێكە بیری لێدەكرێتەوە ئاخۆ بۆ نییە، ئەگەر ەەبوو ئایا دەبێتە گونجاو، یان نا.

لە فەرەەنگی ەیچ نەتەوەیەكدا ڕووینەداوە شاعیرێك ەێزی ئەوەی تێدابێت، شاعیرانی دی بداتە دواوە و بیانخاتە بازنەی مەترسییەوە، خۆی بە تەنیا ببێتە مێژووی داەێنانی ئەو نەتەوەیە. بە پلەی یەكەم نەمویستووە لە شاعیرانی ەاوچەرخ و دەوروبەرم جیاوازبم. جیاوازیم لە دیوی ئەو دیودا نییە. لە دیوی ەەستەكانی خۆمدایە. ئاستدارییەكانیش لە ماك و شێواز و ماناكاندایە. بێ پەروا ەەوڵم داوە لە ئەزموونی خۆم جیاوازبم، لە شوێنەواری ئەزموونی پێشتریشم بەتاڵ ببمەوە. گوێڕایەڵی ئەو ڕۆحە جیاوازانە دەبم، كە ڕێنوێنیم دەكەن بۆ جیاوازبوون و حەز و توانام بەكاربەێنم، بە سادەیی و ڕاستگۆیی دۆخ بگۆڕم و پێوەرێكم ەەبێت بۆ بەكاربردنی كار و تواناكانم لە بەڕێوەبردن و دامەزراندندا، مۆسیقاش پێش زمان دەربڕینی لە ەەستەكان و پێداویستییە جیاوازەكانی ڕۆحی مرۆڤ كردووە.

مرۆڤ، كە لە ئازارە باوخوازەكان ڕادەكات، بۆ كەناڵێكی چێژبەخش دەگەڕێت تا هۆكاری چارەسەری ئازارە باوخوازەكان بدۆزێتەوە. دەچێتە ناو ڕەەەندی چێژبەخشی شیعری بێگەرد و پاراو و جیاوازەوە. لە جیاوازبووندا شیعری بێگەرد و پاراو خۆی كەشفدەكات و خۆیمان پێشكێش دەكات.

جیاوازییبوون بەخشینێكی ەەستییە. بە مانای بیناكردنی مرۆڤ و كۆمەڵگا، تەمەنم لە پێناوی دانا. جەستە و ڕۆحم بۆی تەرخانكردووە، بە قووڵایی نادیارییەكان و ئاوێنەی ەەستەوەردا ڕۆچووم، ئاگایی داەێنان و ئاگایی داەێنەرم بۆ دروستبووە، كە ەەموو وزەی خۆمی تێدا بەكاربەێنم و بە كۆششێكی سیزفیانە ژیان لەناو شیعردا بگەیەنم بە واتا ڕاستەقینەكەی خۆی. ستایشی جیاوازی و داەێنان دەكەم. ەەوڵدان بۆ دۆزینەوەی داەێنانی جیاوازییەكان، ئاواز و زەنگ و زرینگانەوەیەكە، یان سەرسوڕمان و ئەفسوونێكی كتوپڕە، لە ژیاندا ونە. 

لە شاعیرە جیاوازەكان زۆر فێربووم. ەاوپەیمانی بنەڕەتین، تا خەون و بەرزەئاواتەكانم بەرجەستە بكەم و دۆخی پەروەردەكردن وەربگرن. پەیوەندیی جیاوازییەكان بەەێزن و منیان وەك شاعیرێك پەروەردەكرد و پانتایییەكی لێحاڵیبوونیان بە كاركردن و نیشانەكردن بۆ كردوومەتەوە، لە ناویدا ئەركی بوون و بەخشین و توانایی و ئامادەیی خۆم بڕسكێنم، بە كۆششێكی سیزفیانە ژیان لەناو شیعردا بگەیەنم بە واتا ڕاستەقینەكەی خۆی، كە دوائاراستە و باڵاترین پلەی خۆبوونییە. پرسیاری كاركردن و نیشانەكردنی لێ دروستدەكەم و وەك بەەا و پێوەر دەیخەمەڕوو. باش و خراپی لەبارەوە دەڵێم، ەەندێك نیشانە و پرسیاریش بە ەەڵواسراوی دەەێڵمەوە، لە ڕوونترین فۆرمیشدا، چێژ لە پەڕانپەڕی كلاسیك و پەڕانپەڕی نوێبەخشی وەردەگرم، لە چییەتی زیندووبوونەوەی دەپرسم، ئەم پرسین و پرسینەوەیە لە نێوان من و شیعردا، وەك جەنگێكی گەورەی بێ كۆتایی دەمێنێتەوە. جەنگی ناوەوە، پێداگری لە پێناوی مانەوە دەكەم، تا شەەیدم دەكات. دەچمە ڕوونترین فەزای بوونەوە، كە ەەموو فەزاكانی دیكە تێیدا كۆتایییان پێدێت، جگە لە فەزای جیاوازییەكان.