سیستمی جیڕی

17/08/2020
فۆتۆ: 



سیستمی جیڕی

فەرھاد چۆمانی 

ڕەنگە یٔەم ناونانە لە ھیچ چوارچێوەیەکی زانستیدا جێگەی نەبێتەوە، بەڵام بە تەواوی بەسەر  یٔەو "سیستم"ـەدا دەسەپێ لە ماوەی بیست و نۆ ساڵی ڕابردوودا حوکمی ھەرێمی کوردستانی بەدەستەوەیە. جیڕە، چونکە:

- بە درێژایی حکومکردن و دەستباڵایی سیاسیی بەسەر کوردستانەوە یٔەگەر خواست و بەرنامەی ھاوکێشە نێودەوڵەتییەکانی لێ دەربکەیت (وەک سەپاندنی بڕیاری ٦٨٦ و ھێڵی ٣٦) یٔەزموونکردنی شکستی بەردەوام و بردنی چارەنووسی گەلێک بووە بۆ لێواری ھەڵدێر و چەند جارێکیش ھەڵدێرانی.

- لە کاتی ڕوودانی ھەر جەنگێکدا کەوتنی پایتەخت، کەوتنی حوکم و دەسەڵاتی یٔەو ھێزەیە خاوەنداری لێ دەکات. بەڵام لای یٔێمە بەدەستەوەبوونی پایتەخت ماک و نیشانەی کەوتن و  شکستێکە، کە ڕانەگەیندراوە و ڕاناگەیەندرێ. وەک شێخ ڕەزا گوتی، (چەرمی ڕووی ھێندە قایمە شمشێری میسری نایبڕێ/ گەر بە کەوشی کەی دەمێنێ تا قیامەت نادڕێ) شکستە لەدوای یەکەکانی بەدەستەوەبوونی پایتەخت لەڕووی دیپلۆماسی، سیاسی، یاسایی، کارگێڕی، خزمەتگوزاری و یٔاساییش... تاد.  شێخ ڕەزا گوتەنی "چەرم قایمانە" بۆ ھەموو یٔەو شکستانە پاساوی یٔامادە ھەن و لە ڕێگەی میدیای سێبەر و یٔۆرگانییەوە پاساو دراونەتەوە.

- لەبەر یٔەوەی  مێنتاڵیەتی خێڵ و ھێشتنەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەیی بەسەر دیدگای یٔەو دەسەڵاتەوە زاڵە، ھەرگیز نەیتوانیوە دڵسۆزی بۆ نیشتمان، خزمەتکردن و لەباوەشگرتنی کۆی تاکەکانی کۆمەڵگە یٔەخلاقیاتی کارکردن و یٔەجێندای بنچینەیی بێت، پارچەیەکی جیڕە کە تەنیا بەشی ناوچەیەک دەکات، دنیابینییەکی نەتەوەییانەی کەمبینە تەنیا خۆی و خێڵەکەی خۆی و ھاوسۆزانی خۆی دەبینێت، یٔەو جارانەش کە لە ڕێگەی میدیاوە  لافی نیشتمانپەروەری و خەونی دروستکردنی دەوڵەت و پاراستنی قەوارە لێ دەدەن، یٔەو پارچە بچووکە جیڕییە دەکێشنەوە و بە ڕوونی دیار دەبێت لە چەندین لاوە کون و دڕی تێ دەبێت و ڕووی ڕاستەقینەی یٔەو ویستە دروستکراو و دەنگۆیٔاسایە دەردەکەوێت. وەک کەوتنی ماسکێکە کە ھاووڵاتی کورد بە درێژایی حوکمکردنیان چەندین جار شایەتی کەوتنی بووە. بەڵام جێی جاخە یٔەو شایەتییە نەبۆتە ھەڵوێستی شەقھەڵدان لەو سیستمە.

_ یٔەو جیڕییەی کە بە یٔینگلیزی  flexable ی پێ دەگوترێ و وەک خوازەیەک بۆ ھەمواری و گونجانی شتێک بەکاردەھێنرێت، لەو سیستمە دەسەڵاتدارییە زۆرینەیەی خۆی بەسەر باشووری کوردستاندا سەپاندووە ناگونجێ، مانایەکی تەواو جیاواز لە چەمکە یٔینگلیزییەکە دەدات بەدەستەوە. گۆڕانکارییە ناوخۆیی و ناوچەیی و جیھانییەکان دەرخەری یٔەو ڕاستییە بوون کە یٔەم "سیستم"ـەی ھەرێمی کوردستان بە حوکمی زۆرینەیەکی گزیکەر لە دیموکراسی دروست بووە نە نەرمە، نە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان تەبایە، نە دەتوانێ بەپێی خواستی تاکی کورد ھەموار بێت. نە دەتوانێ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە خۆیدا بکات، نە دەتوانێ دەستبەرداری بنەما خێڵەکییەکانی بێت، نە بۆی ھەیە لە ترسی یٔەو دەوڵەتانەی دەستیان بە پشتییەوە گرتووە نیشتیمانی بێت، نە دەتوانێ قەبوڵی مۆدێلە کراوە و دابەشکردنی دەسەڵات بکات و شۆڕی بکاتەوە تا یٔاستی دەسەڵاتی خۆجێی. حکومدارییەتییەکی زۆرینەی ڕەھای ناوەندێتییە، ھێزی خۆی لە کۆکردنەوەی دەسەڵاتێکی ھیرارشیدا دەبێتەوە، بۆیە کاتێک باس لە لامەرکەزییەتی دەسەڵات، دابەشکردنی دەکرێت بە شکاندنی یٔەو قاڵبە تێدەگات کە شێوەی پێوە گرتووە و لەم قۆزاخەیە ببێتە دەرەوە دەزانێت ژینگەی دنیای سەردەم بۆی گونجاو نییە و ھەڵدەوەشێتەوە.

- سیستمی جیڕی بێبارە، لە دۆخی کەرنەڤاڵیٔاسای بانگەشەی گەورەی نەتەوەییدا، ھاوشێوەی ریفراندۆم  یٔەو دیوەمان نیشان دەدات کە سپەر و پارێزەری نەتەوەن، خەونی گەورەیان خەونی دەوڵەتبوونە، یٔامادەی ھەموو قوربانییەکن، خەباتیان تەنیا لەو پێناوە بووە تف لە عێراق بکەن و لە ڕیگەی سیاسەتی یٔابووری سەربەخۆوە پێگەی وڵاتێکی بەھێز دادەنێن. بەڵام سیفەتی جیڕی یٔەو بوارەیان پێ دەدا زۆر یٔاسان بگەڕێنەوە دواوە و شەڕی پۆست بکەن لە بەغدا، ھەموو مانگێک دەستەودامانی بەغدا ببن بۆ دابینکردنی مووچە. یٔەمە چەند دەرخەری دیکتاتۆریەتی مەزھەبی و عەقڵی دواکەوتووی پێکھاتەی باڵادەستی عێراق بێت، کە ھێشتا کورد وەک دوژمن و "یٔیسرایٔیلی دووھەم" و یٔەویتر دەبینن، ھێندەش دەرخەری تێنەگەیشتنی زۆرینەی ڕەھای کوردستانە، کە ھێشتا لە "سین"ی سیاسەت تێنەگەیشتوون. یٔەم بێبارییە وایکردووە وەک یاریزانێکی سێرک زۆر باش پەتپەتێن بکەن و دنەی ھەستی ساویلکە بدەن بۆ یٔەوەی ببنە قەڵا بۆ پارستن و مانەوەیان.