سەرۆکی جەزائیر: ناتوانین بەفرگرەیەک دروست بکەین

18/08/2020
عەبدولمەجید تبون سەرۆک کۆماری جەزائیر
فۆتۆ: 

عەبدولمەجید تبون سەرۆک کۆماری جەزائیر وێنەیەکی تاریکی لە بارودۆخی وڵاتەکەی لەڕووی ئابوری و لاوازی کەرتەکانی دەوڵەتەوە بە چەند دەستەواژەیەک دەربڕی و ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠ و ناتوانین بەفرگرەیەک دروست بکەن.

سەرۆکی جەزائیر وتی "ئێمە لەساڵی ٢٠٢٠ داین، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناتوانین بەفرگرەیەکی سەد لەسەدی دروستکراوی جەزائیری دروست بکەین".

داواشی لە زانکۆکانی وڵاتەکەی کرد کار لەسەر داهێنان بکەن و بەشێک لەسودی داهێنانەکانیان بۆخۆیان گلبدەنەوە.

سەرۆکی جەزائیر جەختیکردەوە لەپرۆسەی هاوردە و هەناردە بۆ وڵاتەکەی و لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، پێویستە ئەو بوارە ڕێکبخرێت و ڕێگری بکرێت لەهاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی کەلەناوخۆدا دروست دەکرێن، یان لەوەرزە دیاریکراوەکاندا لەناوخۆی وڵاتەکە بەرهەمدەهێنرێت.

سەبارەت بەدۆخی ئابوری وڵاتەکەی سەرۆکی جەزائیر ڕایگەیاند، دۆخەکە قورسە، چونکە ڕێژەی بوونی دراوی بیانی لە بانگی ناوەندیدا نزیک بووەتەوە لە ٥٧ ملیار دۆلار.