کتێبێکی ناوازەی چارلۆت برۆنتێ دەدۆزرێتەوە.

19/08/2020
فۆتۆ: 

وەرگێڕانی: هەڵۆ فاریق


ماڵەکەی خانمە ڕۆماننوسی بەریتانی (چارلۆت برۆنتێ ١٨١٦- ١٨٥٥)، وەک زۆر ناوداری دیکەی دونیا، لە دوای خۆی ماڵەکەی کراوە بە مۆزەخانەیەکی تایبەت بە کارەکانی. مانگی ڕابردوو لە ناو مۆزاخانەکەیدا، کتێبێکی دەگمەنی بچووک، بە قەبارەی پاکەتێکی شقارتە، کە لەلایەن چارلۆتەوە نوسراوە، بۆ یەکەمین جار لە پاش دۆزینەوەی نمایش کرا. ئەمە لە کاتێکدایە مۆزەخانەکە بڕی نزیکەی (€600,000) کە دەکاتە (٦٦٠.٠٠٠$)ی دا، تا ئەو دەستنوسە بگەڕێنێتەوە بۆ بەریتانیا.

بەڕێوەبەرانی مۆزەخانەکە گوتیان، کاتێک دەستنوسەکەیان بەدەست گەیشتووەتەوە، دەستیان کردووە بە گریان. دەستنوسەکە نزیکی ٢٠٠ ساڵ بەر لە ئێستە، لەلایەن خوشکە گەورەکەی برۆنتێوە هەڵگیرابوو لە گوندی (Haworth) ی بەریتانیا.

کتیبەکە لەلایەن برۆنتێوە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا نوسراوە و ٢٠ پەڕەیە و سێ کورتە چیرۆک لە خۆ دەگرێت. ماڵەکەی برۆنتێ کە کراوە بە مۆزەخانە بە ناوی 'مۆزاخانەی ماڵەکەی برۆنتێ'، هەستا بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کڕینی ئەو کتێبە گرانبەهایە. ئان سینسدەیل، بەڕێوەبەری سەرەکی مۆزەخانەکە گوتی، "بۆ ماوەی سی ساڵ دەبێت لەوێ کاردەکەم، بەڵام ئەو هەستەی لە کاتی گەیشتنی ئەو کتێبەدا هەستم پێکرد، هەرگیز پێشتر هەستم پێنەکردووە. لە کاتی گەیشتنی کتێبەکەدا هەموو چاوەڕێمان دەکرد. زۆربەمان دڵمان پڕ بوو و چاومان پڕ بوو لە فرمێسک. زۆر بە سەختی کارمان کرد و هەوڵ و ئەرکیکی زۆرمان کێشا تا توانیمان ئەو خەونە بەدی بهێنین. هەستێکی نائاسایی بوو، کە کتێبێکی هێندە بچووک، توانی ببێتە ئەو تاسە گەورەیە بۆ ئەو هەموو خەڵکە."

بە پێی ڕۆژنامەی 'زە یەنگ مانس مەگەزین'، دەستنوسەکە زیاتر لە ٤٠٠٠ وشە لەخۆ دەگرێت. سێ چیرۆکی تێدایە بە ناوەکانی: نامەیەک لە لۆرد چارلیس وێلسلییەوە، گۆرانی نیوەشەو، ڕۆژنامەی پیاوە فەڕەنسییەکە.

یەکێک لە چیرۆکەکان، باس لە بکوژێک دەکات کە توشی شێتییەک دەبێت پاش ئەوەی هەموو تارمایی قوربانییەکانی شوێنی دەکەون، ئاگرێکی گەورە لە ناو مێشکیدا دەست دەکات بە سووتان، پاشان ئەم ئاگرە بەردەبێتە جێخەو و پەردەکانی ژوورەکەشی. ڕەخنەگرانی مۆزەخانەکە دەڵێن کە ئەم دیمەنە هەمان ئەو دیمەنە بەناوبانگەیە کە لە ڕۆمانی جەین ئێر دا ڕوودەدات، کە چارلۆت دوای ١٧ ساڵ بڵاوی کردووەتەوە.

ڕەخنەگران دەشڵێن، "ئەمە زۆر گرنگە لە تێرمە ئەکادیمییەکاندا، چونکە زۆر شتمان بۆ ئاشکرا دەکات سەبارەت بە گەشەکردنی چارلۆت وەک نوسەر. ئەم سێ پارچە نوسراوە بچوکە بۆمان ئاشکرا دەکات کە خەیاڵێکی بێئەندازە فراوانی هەبووە."

ئەم کتێبە بچووکە یەکێکە زنجیرە شەش کتێبییەکە کە پێنجیان لە لەناوچوون ڕزگاریان بووە. چوارەکەی دیکە لە مێژە لە ناو مۆزەخانەکەدا پارێزراون.


سەرچاوە: زە گاردیان