تەندروستی عێراق: ٤٠٩٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

19/08/2020
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٠٩٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٨٥ کەسیش گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٥٢٩ کەس لەکۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی تەندروستی عێراق ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لەعێراق لە ٧١.٢% ، بەشێوەیەک لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەولێر ١٢٢ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ٤١ کەس چاکبوونەتەوە و لە کەرکوک ٩٦ کەس چاکبوونەتەوە.

لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراق بڵاوبووەتەوە، ١٨٨ هەزار و ٨٠٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٣٤هەزار و ٣٦٩ کەس چاکبوونەتەوە و ٦١٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.