تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

20/08/2020
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
سلێمانی

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ٤٣ تووشبوو داخلی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی کراون و پێنج تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە .

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی٨ی٢٠٢٠، تەنها ٤٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخلی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە سلێمانی کراون، کە نەخۆشخانەی ئاسا هەشت تووشبوو، نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ چوار تووشبوو، نەخۆشخانەی شەهید هێمن ٢١ تووشبوو و نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ ١٠ تووشبووی وەرگرتووە .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، هەروەک ٣١ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لە ئێستاشدا ١٩٤ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.