یەکەم نمایشی شانۆی لە دوای کۆرۆنا نمایش دەکرێت
هیچم نییە بیشارمەوە، یەکەمین نمایشى شانۆیی پاش کۆرۆنا بەرهەمى کۆڕى شانۆیی -با- یە و بڕیارە لە مانگى ئەیلولدا نمایش بکەن.
کۆڕى شانۆیی با یەکێکە لە تیپە شانۆییە چالاکەکانى شاری سلێمانى، کە لە پاش ڕاپەڕینەوە جێگە دەستى خۆیان لە نێو شانۆدا دیاری کردووە و نمایشەکانیان بوونەتە جێگەى سەرنجى بینەرانیان.
لە ئێستادا دەستەیەک هونەرمەندى بواری شانۆ سەرقاڵى پڕۆڤەکردنن بۆ کارێکى شانۆیی کە دەبێتە نوێترین نمایشى ئەم تیپە، تایبەت بە( تۆڕی هەواڵی ژیان) ڕێژەن جەمال دەرهێنەرى کارەکە وتى: دەقی شانۆییەکە لهلایهن (پاولۆ جینۆڤێسی)یهوه نوسراوه، که دهقێکی ڕیالیزمییه و باس لهکۆمهڵێک هاوڕێ دهکات که ماوهی 25 ساڵه هاوڕێی یهکن و شهوێک له کۆبوونهوهیهکیاندا بڕیاردهدهن یارییهکی مهترسیدار بکهن.
وتیشی ماوەى چوار مانگە پڕۆڤە لەم کارەدا دەکەین، بە هاوەڵی ئەم ئاکتەرانە (کاردۆ عهزیز، زمناکۆ کهریم، سوزان باباعهلی، یٔاکام تاهیر، یٔاکۆ ئیسماعیل، نوا غهفار و ڕاژان ڕزگار) و بڕیارە لە مانگى نۆ دا بە لەبەرچاوگرتنى ڕێکارە تەندروستییەکان نمایش بکەین .
جێگەى ئاماژەیە ئەم نمایشە شانۆییە دەبێتە یەکەمین نمایش لە پاش وەستانى تەواوى چالاکییە هونەرییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، دوابەدواى ئەمەش چەند کارێکى دیکەى شانۆیی ئامادەن و ئەگەر دۆخى تەندروستى ڕێگە بدات ئەوانیش نمایش دەکرێن .
|