"مانگانە نزیکەی ١٠٠ هەزار شۆفێری تورکیا دێنە هەرێمی کوردستان"
پارێزگاری دهۆك چەند رێنماییەكی نوێی راگەیاند و دەڵێت رێگا بە كەس نادرێت بە بێ ماسك سەردانی مزگەوتەكان بكات و دەشڵێت مانگانە نزیكەی 100 هەزار شۆفێری بارهەڵگر لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دێنە عێراق.
عەلی تەتەر، وەك سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسینەكانی دهۆك راییگەیاند، چەند رێنمایی و بڕیارێكی نوێی لەژ1ێر بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەركراوە، مەبەستمانە بەهۆی پاراستنی خەڵكی لە كۆرۆنا برسیان نەكەین بۆیە هەوڵمانداوە لە رێنمایی و بڕیارە نوێیەكاندا زۆرترین ئاسانكاری بۆ خەڵكی بكەین.
ئەو وتیشی: هاتووچۆكردنی نێوان دهۆك و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ئاسایی دەكەینەوە، هیواداریشین خەڵكی بە پێی پێویست هاتووچۆ بكەن، بۆ شارەكانی دیكەی عێراقیش بڕیارمانداوە بۆ نەخۆش و ئەو كەسانەی دەوامیان لەو ناوچانایە و شۆفێرەكان و بازرگانان خوێندكاران رێگای هاتووچۆیان پێ بدرێت.
ئەو راشیگەیاند كافێ و ریستۆرانت و شوێنە گەشتیاریەكان بەجێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەكانەوە بكرێنەوە، هەر كەسێك رێكارەكانی تەندروستی جێبەجێ نەكات رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەو لەبارەی كردنەوەی مزگەوتەكان ئاماژەی بەوە كرد وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری كردنەوەی مزگەوتەكانی دەركردووە و دەشڵێت مزگەوتەكان بە جێبەجێكردنی 100%ی رێنماییە تەندروستیەكان دەكرێنەوە رێ بە كەس نادرێت بەبێ ماسك سەردانی مزگەوتەكان بكات.
پارێزگاری دهۆك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: مانگانە پێشبینی دەكرێت نزیكی 100 هەزار شۆفێری ئۆتۆمبێلی توركی لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە دەربازی عێراق ببن ئەوەش دەبێتە سود بۆ هاوڵاتیانی دهۆك و هەرێمی كوردستان.
ئاشكرایكرد 80%ی كەرەستە و پێداویستیەكانی بازاڕی دهۆك لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە دەكرێت، لە بارەی خۆپیشاندانی شۆفێرانی دەروازە سنوریەكەوە وتیشی: ئەو شۆفێرانە دەبێت لە ڕێی سەندیكا و یاساوە داوای مافی خۆیان بكەن.
|