تیك تۆك سكاڵا لە دژی ترەمپ تۆماردەكات

22/08/2020
فۆتۆ: 

خاوەنی ئەپلیكەیشنی تیك تۆك، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو سكاڵای یاسایی دژی بڕیاری سەرۆكی ئەمریكا بەهۆی بڕیاری قەدەغەكردنی خزمەتگوزارییەكانی لەو وڵاتە تۆمار بكات.

كۆمپانیای بایتدانس، خاوەنداری ئەپلیكەیسنی تیك تۆك، بڕیاریداوە لە رۆژی دووشەممە سكاڵایی یاسایی دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا تۆمار بكات لەبەر ئەوەی دوو تۆمەتی جیاوازی ئاراستەی كۆمپانیاكەیان كردووە. 

میدیاكانی ئەمریكا باس لەوە دەكەن كۆمپانیاكە وابڕیارە داوابكات ئەو یاسایە كە دۆناڵد ترەمپ بڕیارەكەی پێدەركردووە، كۆمپانیاكەی ئەوان بگرێتەوە و نابێت رەتیشیدەكاتەوە  ئەپڵیكەیشنەكەیان وەك هەڕەشەیەك بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا سەیربكرێت. 

ئەوەش دوای ئەوە هات كە 14ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ بڕیارێكی دەركرد، داوایكردووە كۆمپانیای بایتدانس لە ماوەی 90 رۆژدا دەستبەرداری ئەپلیكەشینی تیك تۆك ببێت.

 پێش ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژی 6ی ئابدا وەزارەتی بازرگانی وڵاتەكەی راسپاردبوو بۆ ئەوەی لیستی سەرجەم گروپی كۆمپانیاكانی بایتدانس رێك بخات و كارەكانیان لە ناو ئەمریكا رابگرێت. 

ئەمریكا  رایگەیاندووە تۆڕە كۆمەڵایەتییە چینییەكان بوار بۆ حكومەتی وڵاتەكەیان دەڕەخسێنن سیخوڕی لەسەر بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە بكەن.